لە تەنگەبەریی دونیاوە بۆ فراوانیی دونیا و قیامەت
لە تەنگەبەریی دونیاوە بۆ فراوانیی دونیا و قیامەت
«مِنْ ضِيقِ الدُّنْيَا إِلَى سَعَةِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ»... ئەم گوتەیەی هاوەڵی بەڕێز (ڕیبعی کوڕی عامر) -کە لە بەردەم «ڕۆستەم»ی پاشای فارسدا گوتی- مانا و تێگەیشتنێکی قووڵی لە پشتەوەیە.
جگە لە باوەڕدار، هەموو مرۆڤێکی تر بەدەست کەموکوڕی لە وێنە و تێڕوانین و قامووسی وشەکانیدا دەناڵێنێت. بیر بکەوە، کاتێک بڕوات بە پاشەڕۆژ و زیندووبوونەوە نییە، چەند ئاسۆی بیرکردنەوەت کورت و، وشەکانت کەم و، وێنەکانت ناتەواو و خەیاڵەکانت کەموکورت دەبن!
بەڕاستی ئەگەر نووری وەحی نەبووایە، دەبوو لە تاریکی و تەنگیی ناباوەڕیدا بتلێینەوە و بناڵێنین. هەزاران حەمد و سوپاس بۆ پەروەردگار بۆ ئەم ئایینە و شوێنکەوتنی ئەم پەیامبەرە مەزنە (ﷺ)؛ سەلامی خواش لەو هاوەڵ و تابیعییانەی کە ئەم تێگەیشتنە گەورە و بەرینەیان پێ گەیاندین.
﴿رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ﴾
د. یەحیا ئیسماعیل
#ئاستانە_Astana