لە بارودۆخی ئەم جەنگەدا
لە بارودۆخی ئەم جەنگەدا
یەکەم: لە ڕووی ڕێکارە کردەییەکانەوە:
لایەنی وریایی و خۆئامادەکردن و پێشبینیکردنی سەختترین ئەگەرەکان پێش بخە؛ چونکە ئەمە لێبڕاوی و حەزمە لەم جۆرە بارودۆخانەدا.
دووەم: لە ڕووی دەروونییەوە:
ئارام و دڵنیا بە و، دوور بکەوە لە شڵەژان و ترس؛ چونکە دوژمنی ژیری و ڕەفتاری دروستن.
سێیەم: لە ڕووی ئیمانییەوە:
هیوات تەنیا بە خودای تاقانە بێت، چونکە تەنیا ئەو دەتپارێزێت. پەیوەندیت لەگەڵیدا نوێ بکەوە و، بە گەڕانەوەیەکی جوان بۆ لای ئەو بگەڕێوە.
چوارەم: لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە:
پەیوەندییەکانت لەگەڵ دەوروبەرتدا بەهێز بکە و، جەخت لە هۆکارە پتەوەکانی نێوانتان بکەنەوە؛ چونکە بازنە نزیکەکان لە کاتی قەیرانەکاندا پشتیوانێکی گرنگن.
پێنجەم: لە ڕووی هۆشیارییەوە:
هەوڵ بدە لە ڕووداوەکان تێ بگەی وەک خۆی؛ بە بابەتی، بێلایەنی و گشتگیری. بەبێ کەمبایەخکردنی ڕووداوە مەزنەکان و، بەبێ زیادەڕەوی و گەورەکردنی بێجێ و، دوور لە جەمسەرگیرییە تەسکەکان کە ڕەنگە ڕاستییە فراوانەکانت لەبیر بباتەوە.
ــ شێخ ئەحمەد سەید
#ئاستانە_Astana