با مەسیح بێتەوە!

با مەسیح بێتەوە!

تۆزێکی مابوو دروشمە سەلیبییەکانی «جۆرج بۆش»مان بیر بچێت، تا دووبارە ببینین ئیدارەیەکی تری ئەمریکا خەریکە بە دروشمە ئایینییەکان شەڕ لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵات دەکات. لە هەمووی گەڕێ و، ئەم دیمەنەی ترەمپ ببینە کە دەڵێیت هیی سەدەکانی ناوەڕاستە کاتێک سوارچاکە سەلیبییەکان پیرۆز دەکران.

ئەمە جاری دووەمە ئەندامانی ئیدارەکەی ترەمپ و کۆمەڵە پیاوێکی ئایینی بەم جۆرە نزا و داوای سەرکەوتن بۆ ترەمپ دەکەن لەم جەنگە تازەیەی هەڵیگیرساندووە. چەند جارێکیش ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو لەلایەن خواوە نێردراوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکێک؛ بگرە ڕزگاربوونی لە هەوڵی کوشتنەکەشی هەر بە پاراستنی خوایی لە قەڵەم دا، تا ئەم بتوانێت ئەرکەکە ڕاپەڕێنێت.

ئەمانە لە کاتێکدایە ساڵەهای ساڵە باسی سێکۆلاریزم و جیاکردنەوەی دین و دەوڵەت دەبیستین بە سپۆنسەری ڕۆژئاوا و بەتایبەت خودی ئەمریکا و، هانی وڵاتانی موسڵمان دەدەین کە بێنە قاڵبەکەی ئەمانەوە. کەچی کە ورد دەبیتەوە، دەبینیت خوێندنەوە و پاڵنەرێکی ئایینیی بەهێز کارەکتەرە سیاسییەکان دەجووڵێنێت؛ لانی کەم بەپێی ئەوەی خۆیان باسی دەکەن.

هێشتا پێت وایە ڕۆژئاوا شەڕی سیاسی دەکات نەک ئایین؟

3/14/2026 2:16:30 PM