قاچەکوللەیەکمان هێناوە!
قاچەکوللەیەکمان هێناوە!
دەڵێن کاتی خۆی پاشاکان دیاری گرانبەهایان بۆ حەزرەتی سولەیمان دەبرد، مێروولەیەکیش دەستی دابووە قاچەکوللەیەک، دەیگوت دەیکەمە دیاری!
ئەوەی ئێمە بە ناوی زیندووکردنەوەی شەوی قەدر لە عیبادەت ئەنجامی دەدەین، ناگاتە ڕۆژێکی ئاسایی عارفان و صالحان، بەڵکوو ئەگەر شەوێک عیبادەتێکی وەکو ئێمەیان کردبێت، ئەوە خوا دەزانێت بەیانییەکەی چەند دەگریان بۆ ئەو کەموکورییەی کە هەیانبووە، ئینجا سەرکەوە بۆ پلەی ڕاستگۆیان و پێغەمبەران، دەبێت حاڵمان لە ئاستی ئەوان چۆن بێت؟!
پەروەردگارا؛ بە گەورەیی و بەزەیی خۆت ئەو قاچەکوللەیەمان لێ قبوڵ بفەرمووە و بەردەوامیمان لەسەر ئەو کارە پێ ببەخشە، هەرچەندە پڕیەتی لە کەموکوڕی و نوقستانی...
#ئاستانە_Astana