ئەرێ ئاگاتان لە کوبایە؟

ئەرێ ئاگاتان لە کوبایە؟

کوبا ناونیشانی کارەساتێکی نوێی مرۆییە لەسەر دەستی ئەمریکا و دەرووننەخۆشەکەی کۆشکی سپی. سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتەکە زیاد لە شەش دەیەیە لەژێر ئابڵۆقە و سزای دارایییە، لە دوای هێرشکردنە سەر فەنزوێلا، ترەمپ ئەوەندەی تر دەستی خستە سەر بینەقاقای ئەو وڵاتە.

ئەویش دوای قەدەغەی هەناردەکردنی نەوت و وزە بۆ ئەو وڵاتە، کە بووەتە هۆی ئیفلیجبوونی ئەو وڵاتە. ئەو کوبایەی کە خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین کەرتە تەندروستییەکانی جیهان بوو، ئێستا تەنانەت دەستکێشێکی پزیشکیشی پێ دروست ناکرێت.

چەندان منداڵی ساوا لە خەستەخانەکان و ژووری (خودەج) بەهۆی بڕانی کارەبا و ئامێرەکانی هەناسەدانەوە، گیانیان لەدەست داوە و، دکتۆرەکان ناچار بوون هەناسەی دەستکردی دەستییان پێ بدەن. نەخۆشانی شێرپەنجە و چارەسەری کیمیایی نێردراونەتە ماڵەوە، نەخۆشانی گورچیلە و ئامێرەکانی شۆردنی گورچیلە وەستاون.

ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن وەستاون و، نەشتەرگەریش لە خەستەخانەکان ناکرێت و بەرهەمهێنانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی وەستاوە؛ نەخۆشەکان لە نۆرەی مردنێکی خاودان.

ئەمانە هەمووی، لەگەڵ کەمیی خۆراک و شیری منداڵ و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان...

دەرووننەخۆشەکەی کۆشکی سپیش، هەموو ڕۆژێک دێت و بە میدیاکان دەڵێت: "کوبا وڵاتێکی دۆڕاوە، هەرچیم بوێت دەتوانم بەسەری بهێنم."

چی لەم درۆیەی سیستەمی جیهانی ماوە؟

#ئاستانە_Astana

4/2/2026 2:03:47 PM