لە نێوان گەرووی هورموز و یاسای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان
لە نێوان گەرووی هورموز و یاسای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان
سێ ساڵە غەززە قەتڵوعام دەکرێت، بەبەرچاوی هەموومانەوە؛ بە باوەڕدار و بێباوەڕەوە، ژن و منداڵ و پیر هیچ حەسانەیەکیان نەبوو لەوەی پارچەپارچە نەکرێن. گەر نەشمرن، برسێتی و تینوێتی دەیانکوژێت؛ گەر لەوەش ڕزگاریان بێت، ئاوا یاسایەک چاوەڕێیان دەکات و، بە هەر بیانوویەک بێت دەگیرێن و دەخرێنە بەر پەتی سێدارە.
سێ ساڵە وڵاتانی موسڵمان دەڵێن: «هیچمان لەدەست نایەت»، بەڵام ئەوەتا دەبینین تەنیا چەند هەفتەیەکی داخستنی گەرووی هورموز -کە تەنیا ٢٠٪ی وزەی جیهانیی پێدا دەڕوات-، چ کارەساتێکی جیهانیی ناوەتەوە! ئەی چی لەبارەی نۆکەندی سوێس و گەرووی بابەلمەندەب، هەر بەڕاستی هیچ نەدەکرا؟
ئەی بۆچی ئێستا جیهان وا کەوتووەتە سەر چۆک؟ ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان دەڵێن: ئەگەر تۆزێکی تر گەرووەکە دابخرێت، ئەوا کاریگەرییەکەی ڕێک وەک کۆرۆنا و خراپتریش دەر دەچێت. بەڵام سێ ساڵە، ئوممەت تەماشای قەتڵوعامی خوشک و براکانی خۆی دەکات، بەبێ ئەوەی دەست بۆ یەک کارتی فشاری خۆی ببات.
هەمووان دەبێت باجەکە بدەن؛ هەر لەوانەوە کە دەستیان لەگەڵ دوژمندا تێکەڵ کرد، هەتا ئەوەی بێدەنگیی هەڵبژارد. ئەمەش کە خەریکە دەقەومێت، بەشێکە لەو باجە قورسەی کە بەڕێوەیە.
بێدەنگبوون لە خوێنی براکەت، مانای ئەوە نادات تۆش بە سەلامەتی لێی دەر دەچیت؛ تەنیا نۆرەی تۆ دوا کەوتووە.
#ئاستانە_Astana