بۆ ئەوەی ببیتە گەلێکی مەزن، دەبێت خودا و ئایینت هەبێت

بۆ ئەوەی ببیتە گەلێکی مەزن، دەبێت خودا و ئایینت هەبێت

ئەمریکا ملیارەها دۆلاری خەرج کرد بۆ ئەوەی موسڵمانان فێر بکات کە ئایین پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە؛ کەچی لە سەردەمی ترەمپدا بینیمان، لای ئەوان ئایین هەر خۆی سیاسەتە! ئەم قەشەیە لە جەژنی ئێستێر (جەژنی هەستانەوە)ـدا و، لە کۆشکی سپیدا سەرقاڵی دوعایە بۆ ترەمپ و دەڵێت: «خودا لە سیفری (ئێستێر)ـدا باسی فارسەکانی بۆ کردوون!»؛ ترەمپیشی کردووە بە (ئێستێر)ی ئەم سەردەمە!

تەنانەت خودی ترەمپ و قەشەکانی چواردەوریشی پێیان وایە ترەمپ، خوا بەتایبەت لەو هەوڵانەی کوشتن ڕزگاری کردووە و، هێشتوویەتییەوە بۆ ئەرکێکی پیرۆز کە لە ئاسمانەوە پێی سپێردراوە.
ترەمپ لە وتارەکەشیدا وتی:
«بۆ ئەوەی ببیتە گەلێکی مەزن، دەبێت خودا و ئایینت هەبێت.»

ئەی کوا عەلمانییەت؟ کوا سێکۆلارییەت؟ کوا جیاکردنەوە و تێکەڵنەکردنی سیاسەت بە ئایین؟

#ئاستانە_Astana

4/7/2026 5:09:45 PM