باوکێک دەیهەوێت بچێتە زیندان!

باوکێکی مسوڵمان لە بەریتانیا هەڕەشەی زیندانی لەسەرە، چونکە ڕازی نییە کوڕەکەی «وانەکانی ئاساییکردنی هاوڕە'گەزبازی» بخوێنێت.

"ڕازی نابم کوڕەکەم بچێتە وانەی پەیوەندییەکانەوە لە قوتابخانە، تا پێی بگوترێت کە تۆ لە جەستەیەکی هەڵەدایت! من ئامادەم غەڕامە بدەم، یان تەنانەت زیندانیش بکرێم."

ئەمە وتەی ئەو باوکەیە کە ڕازی نییە منداڵەکەی لە فیتڕەت و سروشتی مرۆڤ بوون دەربچێت، بە هۆی وانەکانی قوتابخانە لەبارەی پەیوەندییە سێکسییەکانەوە، کە تێیدا هاوڕە'گەزبازی و ڕەگەز گۆڕین ئاسایی دەکرێت، یان دەکرێت بڵێین: "هاوڕەگەز'بازی و ڕەگەز گۆڕین لە مێشکی منداڵان دەچێنرێت." وەک چۆن لە کەیسی منداڵە کەنەدییەکە بینیمان.

ئەم بابەتانە سەرەڕای ئاسایی کردنیان لەژێر زەبری میدیا و سیاسەت و زانستی ساختە، هێشتا دەکرێتە پڕۆگرام و لە قوتابخانەکان دەوترێتەوە، تا نەوەیەکی لە سروشت دەرچوو و نەشاز و نامۆ بێنێتە جیهانەوە.

#پانێڵی_هاوڕەگەزخوازی
#ئاستانە_Astana                                  
#ھە‌فتە‌ی_شكۆی_ڕە‌وشت

سەرچاوە:
‏https://rb.gy/jnl4ba

8/21/2021 6:58:32 AM