ڕۆح لای مەسیحییەکان واتایی چی دەگەیەنێت؟!
ڕۆح لای مەسیحییەکان واتایی چی دەگەیەنێت؟!
ئایا شەیتان لە پەڕتووکی پیرۆزدا چۆن باسی لێوەکراوە؟
ئایا چۆن ڕۆحی پیس دەردەکرێت؟
سەرەتا شەیتان لە پەڕتووکی پیرۆزدا لە چەندین ئایەتدا ناوی هاتووە و لای مەسیحی و جولەکەکانیش ناوی هاتووە و باس کراوا، بەڵام لای مەسیحی و جولەکەکان پێی ناوترێت «شەیتان» بەڵکوو پێی دەوترێت «ڕۆحی شەڕانگێز، ڕۆحی کوشتن، یاخود ڕۆحی پیرۆز».
ڕۆحی شەڕانگێز، یاخود ڕۆحی کوشتن چییە؟
مەسیحییەکان هیچ لارییەکیان نییە لەسەر ئەوەی ئەم ڕۆحە جۆرێکە لە شەیتانەکان، هەروەها ئەم جۆرە لە ڕۆح کاریان ناخۆشکردنی ژیانی مرۆڤەکانە، بەپێی چوونە ژوورەوەیان بۆ جەستەی مرۆڤ بەو شێوە هەڵسوکەوت دەکەن.
ڕۆحی پیس چەندین جۆری هەیە، بەڵام من تەنیا باسی یەک دانە دەکەم، ئەویش: «ڕۆحی توڕەیی»ـە، کە ئەم جۆرە ڕۆحە دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە، وادەکات کەسەکە هەمیشە توڕە ببێت، هەر کاتێک کەسێک قسەی لەگەڵ بکات توڕە دەبێت، یان لەگەڵ خێزان و ماڵ و کەسوکاری هەمیشە توڕەیە؛ هەروەها نموونەی ئەم جۆرە ڕۆحە لای مەسیحییەکان زۆرن، چەندان ڕۆحی لەو شێوازە هەیە کە ژیانی مرۆڤەکان ناخۆش دەکەن.
لە ڕوانگەی مەسیحییەکانەوە ئەمانە ئەو ڕۆحە پیسانەن، یاخوود شەڕانگێزانەن کە هەر یەکەیان بەپێی ناوەکەی خۆی کارێک بە مرۆڤ دەکات:
- ڕۆحی تاریکی (روح الضلام).
- ڕۆحی خۆکوشتن (روح الأنتحار).
- ڕۆحی شەڕکردن (روح القتـــال).
- ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە (روح الأنتقـام).
- ڕۆحی حەسوودی و غیرە بردن (روح الغيرة والحسـد).
- ڕۆحی لەناوبردن و تێکشکان (روح التدمير والتحطم).
- ڕۆحی توندوتیژی و دڵخۆشی بە ئازاردانی کەسی بەرامبەر (روح القسوة والمتعة بتعذيب الأخرين).
- ڕۆحی ڕق لێ بوونەوە -هیچ کوشتنێک نییە بەبێ لوت بەرزی- (روح الكراهيه والبغضة -لا يوجد قتل بدون كراهية وعدم غفران-)
- ڕۆحی توڕەی -زیاتر بونی هەیە لەناو خەڵکیدا- (روح الغضــب -الأكثر شــيوعاً هو روح الغضــــــب بيـــن الناس-).
- ڕۆحی کینە (روح السخط -السخط هو الغضب الشديد الذي يرافقةُ أهتزازات جسدية وسقوط أرضاً-).
- ڕۆحی توندبوون (روح العنـــف -من الواضح ان هذا روح الايذاء، أي أشخاص عنيفين في التعامل-).
- ڕۆحی مردن (روح المــوت و إسقاط الأجنة حديثي الولادة او الأسقاط المتعمد للاطفال).
لای مەسیحییەکان ڕێگا هەیە بۆ خۆپاراستن و دەرکردنی ئەم ڕۆحانە، کە بریتیە لەوەی: کەسەکە دەبێت پابەندکار (ملتزم) بێت بە ئایینەکەی خۆیەوە، دەبێت زۆر نوێژ بکات و ڕۆژوو زۆر بگرێت، ئینجا دەتوانێت دەریان بکات.
بۆ نموونە ئەگەر سەرنجی ئینجیلی مەرقۆس، بەشی هەشت بدەین (بەهۆی دوور و درێژی بابەتەکەوە هەموو ئایەتەکان دانانێم، خوێنەر دەتوانێت خۆی بیخوێنێتەوە):
«ڕۆحێکی لاڵ دەهێنن بۆ لای مەسیح و پێی دەڵێن کە ئەم کەسە ڕۆحی لاڵی تێدایە و دەکەوتە سەر زەوی و تووشی فێ دەبوو، وە کەفی لە دەم دەهاتە دەرەوە، پاشان مەسیح ڕۆحەکەی دەرکرد و بە قوتابییەکانی وت: ئەم جۆرە بە نوێژ و ڕۆژوو نەبێت دەرناکرێت.»
لێرەوە بۆمان دەرەکەوێت ئەگەر بتەوێت ڕۆحی پیس دەربکەیت دەبێت بە ڕۆژوو ببیت و نوێژ بکەیت.
جۆرێکی دیکەی ڕۆح بوونی هەیە کە پێی دەوترێت «ڕۆحی پیرۆز»:
ئایا ئەم جۆرە ڕۆحە چییە؟
ئەم جۆرەش لە ڕۆح لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە هەر خودی شەیتانە، بەڵام ئەم جۆرە ڕۆحە لای مەسیحییەکان گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت و بە «ڕۆحی پیرۆز»، -پەنا بەخوا- ئاماژەی پێ دەدرێت.
زۆرجار مەسیحییەکان کاتێک بیانەوێت شتێک بکەن کە ئەستەم بێت بۆیان، داوا لە ڕۆحی پیرۆز دەکەن یارمەتییان بدات و بچێتە لەشیانەوە، زۆرجار ئەمە شیفایەکە بۆ دەرکردنی شەیتانەکان. مەسیحییەکانیش زۆرجار لە کەنیسەکان بەهۆی ئەم ڕۆحەوە چەندین شت دەکەن وەکوو کردنەوەی قفڵی مۆبایل، یارمەتیدان بۆ دەرکردنی شەیتانەکان، کە ئەمەیان زۆر سەرکەوتوو نییە.
نووسینی: محمد سلێمانی
#ئاستانە_Astana