هەوڵەکەی «ڕەسل دۆلیتڵ» لەسەر لێکدانەوە پەرەسەندخوازانەکەی دەربارەی پرۆشەی خوێن مەین

هەوڵەکەی «ڕەسل دۆلیتڵ» لەسەر لێکدانەوە پەرەسەندخوازانەکەی دەربارەی پرۆشەی خوێن مەین

«ڕەسل دۆلیتڵ» کە پڕۆفیسۆری کیمیای زیندەیییە لە سەنتەری زانستی بۆماوەزانیی گەردی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، یەکێکە لە دیارترینی ئەو کەسانەی کە لە پەرەسەندنی تاقیگەی خوێن مەینی کۆڵیوەتەوە. هەر لە سەردەمی پێشکەشکردنی توێژینەوەی دکتۆراکەی خۆی لە هارڤارد تایبەت بە بەراوردی کیمیای زیندییی خوێن مەین (١٩٩١) پرۆفیسۆر «دۆلیتڵ» هەستا بە لێکۆڵینەوە لە سیستەمەکانی خوێن مەین لە زیندەوەری جیاواز و سادەدا، بە ئومێدی ئەوەی کە ئەم توێژینەوانە سەربکێشێت بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستبوونی سیستەمی خوێن مەین لە شیردەرەکاندا.

«دۆلیتڵ» پێداچوونەوەیەکی بۆ ئاستی ئەو کاتەی زانیاری دەربارەی بابەتەکە ئەنجامدابوو لە وتارێکی لە گۆڤاری (خوێن مەین و هاوسەنگە مەین - Thrombosis and harmostasis)، ئەم گۆڤارە بۆ ئەو زانا پیشەیی و دکتۆرانە بوو کە لە بابەتەکانی تایبەت بە خوێن مەین کاریان دەکرد، هەروەها ئەوانەی خوێنەر و چاودێری ئەم گۆڤارە بوون کەسانێک بوون کە لە هەر کەسێکی تری ئەم ڕووی زەوییە باشتر لەبارەی خوێن مەینەوە شارەزا بوون.

«دۆلیتڵ» وتارەکەی بە پرسیارێکی گەورە دەست پێ کرد: "ئاخر چۆن دەکرێت وەها پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و هاوسەنگ بەو وردییە پەرەبسێنێت؟ دژیەکییەکە لەوەدا بوو ئەگەر هەر پڕۆتینێک پشت ببەستێت بە پرۆتینێکی تر تاوەکوو چالاکی بکات، ئەی ئیتر چۆن وا ڕوویداوە کە وەها سیستەمێک بەرهەم بێت؟ ئەی هەر یەک لەو بەشانە  بەبێ تەواوی سیستەمەکە چ سوودێکیان دەبێت؟" هەمان ئەم پرسیارانە دەبنە دڵی ئەم پەڕتووکە و لێیان دەکۆڵینەوە.

خوێن مەین دیاردەیەکی زۆر وردی هاوسەنگە کە هەریەک لە پڕۆتیسەکان و دژە پڕۆتیسەکان و هاندەری پڕۆتیسەکان تێیدا بەشدارن. بە شێوەیەکی گشتی مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت بەرەوپێشمان ببەن ببنە هۆی پاشەکشەکردنمان. دەکرێت لێکچواندنی جۆراوجۆر بەکاربهێندرێت بۆ ڕاڤەکردنی پەرەسەندنی هەنگاو بە هەنگاو وەکوو: کار و کاردانەوە، هاوڕا و دژ، هەواڵی خۆش و هەواڵی ناخۆش.

ـ ناوی پەڕتووک: «سندووقە ڕەشەکەی داروین»
ـ نووسەر: «مایکڵ بیهی»
ـ وەرگێڕ: «شاگوڵ ئیبراهیم»
ـ نرخ: ٩٠٠٠ دینار
ـ ژمارەی لاپەڕە: ٤٧١ لاپەڕە

پەڕتووکەکە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، لە نووسینگەی «تەفسیر» دەست دەکەوێت.

#ئاستانە_Astana
#ئاستانە_لە_پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_هەولێر_بۆ_کتێب

2/22/2023 10:17:42 PM