ناحەقی یاوەرانی ئەنساڕ مەگرن کە گریان!

ناحەقی یاوەرانی ئەنساڕ مەگرن کە گریان!

کاتێک پێغەمبەر (ﷺ) بە یاوەرە پشتیوانەکانی وت: "ئەگەر هەموو خەڵکی شیوێک بگرن و، پشتیوانان شیوێکی تر بگرن، ئەوا من بە دڵنیایییەوە شیوەکەی پشتیوانان دەگرم"، پاش ئەمە هەموو یاوەرە ئەنساڕییەکان دەستیان کرد بە گریان و ڕیشیان تەڕ بوو.

ئاخر بۆ نەگرین، بۆ دڵخۆش نەبن؟!
ئەو پێغەمبەرەی ئێمە بە ناوهێنانی دڵمان ڕادەچڵەکێت، خەون دەبینین کە لە خەوندا بیبینین، ڕاستەوخۆ بە پشتیوانانی وتووە: "من ئێوە هەڵدەبژێرم"! ئای چ خۆشییەکە پێغەمبەر (ﷺ) یارانی هەڵبژێرێت. دەبێت یارانی ئەنساڕ ئەو شەوە چۆن خەوتبن؟!

#یاران 
#ئاستانە_Astana

 

4/16/2023 11:04:54 PM