گۆڕینی ترس لە پاش مردن بۆ ترس لە ئایندە!

گۆڕینی ترس لە پاش مردن بۆ ترس لە ئایندە!


«پاومان» لە کتێبی (Liquid Fear)، ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی نوێ و فەلسەفە ماددییەکان، دژایەتی هەموو ئایین و فەلسەفە مێتافیزیکییەکان (ئەودیو سروشت) دەکەن و هەوڵی داماڵینی مرۆڤیان داوە لێیان، بەو پاساوەی کە ئایین هیچ شتێکی پێ نییە بۆ مرۆڤ جگە لەوەی ترسێکی وەهمی لای مرۆڤ دروست دەکات بۆ حاڵی پاش مردن و، ئەم ترسەش ژیانی لێ دەشێوێنێت و ڕێگری دەکات لەوەی بەشێوەیەکی ئاسایی بژی؛ بۆیە با مرۆڤ خۆی ڕزگار بکات لەم جۆرە بیر و هزرە ئیمانیانە تا بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی بژی.

بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو کە ئەم فەلسەفانە و دەوڵەتی نوێ کاریان کرد بۆ گۆڕینی ئەو ترسە لە ترسی مرۆڤ لە پاش مردن بۆ ترس لە ئایندە. بۆ دابینکردنی ئایندەشی دەبێت ئیش و کار بکات لە نێو سیستەمە سەرمایەدارییەکەدا و ببێتە موشتەرییەکی ماندووی نێو بازاڕە ماددییەکە و، سوود و قازانجەکەشی بۆ چینێکی بچووکی سەرمایەدار و دەسەڵاتداری چاوچنۆک بوو.

«پاومان» ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم گۆڕانکارییە ترسەکانی مرۆڤی نەڕەواندەوە، بەڵکوو بەشێوەیەک گۆڕانکاری تێدا کرد تا بچێتە باخەڵی چینێکی کەمی سەرەوە، بەم شێوەیە بازاڕی ئەم جۆرە ترسە بەردەوام بوو و کڕیارێکی زۆری لە خۆی کۆ کردەوە. ئیدی بیر لەوە کرایەوە کە بۆ زیادکردنی کڕیار تەنیا بیر لە بڵاوکردنەوەی ترسە مادییەکە نەکرێت، بەڵکوو تەڵقینی موشتەری و کڕیارەکانیش بدرێت کە خواستیان لەسەر ئەم جۆرە ترسە مادییە زیاتر بێت. بۆیە دەستیان کرد بە پڕكردنی ئاوەزی خەڵک بە ڕەمز و هزر و خەونی جۆراوجۆر لەسەر ئەم بابەتە.

#ئاستانە_Astana

1/11/2024 2:41:55 PM