شایەتیی کێ قبووڵ دەکرێت؟

شایەتیی کێ قبووڵ دەکرێت؟
نەرمڕەو؟ (میانڕەو)
توندڕەو؟
شلڕەو؟

زۆرێک لە چەمکەکان لەم سەردەمەدا ئاوەژوو دەکرێنەوە لە ڕۆڵەی موسڵمان، تەنانەت لە دوژمنانیش تێکدراوە لە بریی ئەوەی ببێت بە بەڵگە و بانگکردنیان بۆ ئیسلامی ڕەسەن و مەزن.
چەمکەکانی شل و ناوەند و توند؟ کامیان وەرگیراون و بەڵگەن؟

لە ڕاستیدا هەر کەسێک بە تەواوەتی نەچووبێتە ژێر ئیسلامەتییەوە و سووچێکی گرتبێت، ئەوا لە یەکێک لەو سێ کوچکەیەدا خۆی دەبینێتەوە و دوانەکەی تری پێ خراپ و نابووت و نالەبارە، دەشبێتە هۆی ململانێیان.

ئەمما بۆ ئیسلامەتی، چەمکی «عەدل» و «عەدالەت» لە بەرپاکردنی «نەرمی» و «میانگیری» و «توندی» دا بەرپا دەکرێت.
نەرم بە لە کاتی ڕوونکردنەوە و بەڵگەهێنانەوە و نیقاش و بانگخوازیدا، ئەمەیە عەدل و حیکمەت و دانایی. میانگیر بە لە کاتی ناکۆکی و دادگەریی نێوان خەڵک و شایەتی و سوڵح و سەڵاحەتدا، ئەمەیە عەدالەتی چاک و ویستراوی ئیسلام. توند بە لە کاتی جیهاد و تێکۆشان و جەنگ و دیفاعی سوپا و جێبەجێکردنی حدوود و سزاکاندا؛ ئەمەیە ژیانەوە و دادگەری و عەدالەت.

هەر کەس خۆی قەتیس بکات لە یەک ڕەهەنددا، با بزانێت ڕێگەکەی بە تەواوەتی نەگرتووە، بۆیەش بە شل و توند و میانگیرەوە، هەموو شەڕمانە و شەڕەدەنووکمان نابڕێتەوە.

تۆی موسڵمان کامیانیت؟
شل؟ میان؟ توند؟
یان عەدل و عەدالەت و داناییت؟

بیلال جەلال حەداد
#ئاستانە_Astana

1/13/2024 11:17:50 PM