ئێستا بەئاشتییانە بژیین، یان جەنگ هەڵبگیرسێنین؟!

ئێستا بەئاشتییانە بژیین، یان جەنگ هەڵبگیرسێنین؟!

وەکوو ئاشکرایە پەرتووکی پیرۆزی مەسیحی و جـ.ـوولـ.ـەکەکان بە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان دەستکاریی دەقەکانیان کردووە و ئایینەکەیان تەحریف کردووە، کۆمەڵێک دەقی زۆر دەبینین کە دژیەکن لەگەڵ یەکتریدا. 

لە ئینجیلدا دوو دەق هەیە کە بە تەواوی دژی یەکترین!

دەقی یەکەم لە ئینجیلی پیرۆز: مەتا ١٠‏: ٣٤ - ٣٦ عیسا دەڵێت: "وا مەزانن هاتووم تا ئاشتی بهێنمە سەر زەوی، نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکوو هاتووم بۆ شمشێر! چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی، دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت."

دەقی دووەمیش لە ئینجیلی پیرۆز: ڕۆمانا ١٢: ١٨ هاتووە کە عیسا دەڵێت: "لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین."

لەم دوو دەقەدا بەئاشکرا دیارە ئینجیل تەحریف کراوە و وتەکانی ناوی هیی کەسانێکی کەمعەقڵن کە بە ناوی پێغەمبەر عیساوە (دروودی خودای لەسەر بێت) دواون و دەستکاریی ئایەتی خودایان کردووە.

#ئاستانە_Astana

1/27/2024 11:16:15 AM