بنچینە و مێژووی ڤالانتاین

بنچینە و مێژووی ڤالانتاین

لە ١٣ بۆ ١٥ی مانگی ٢، ڕۆمەکان ئاهەنگیان دەگێڕا بە بۆنەی جەژنی لوپێرکالییە (ڤالانتاین). پیاوەکان هەڵدەستان بە قوربانیکردنی بزن و سەگ، دواتر پێستەکانیان لێ دەکردەوە و دەیانکرد بە قامچی و لە ئافرەتیان دەدا! ڕۆمەکان سەرخۆش بوون و بەبێ جل ئەم کارەیان دەکرد.

پڕۆفیسۆر «نۆیل لێنسکی»، ئیختیساسی لە ئایینەکان هەیە لە زانکۆی «یەڵ»، لە ٢٠١١ وتی: "ئافرەتی گەنج بە ڕیز ئامادە دەکران بۆ پیاوان بۆ ئەوەی لێیان بدرێت." هەروەها دەشڵێت: "قەناعەتی ئەم خەڵکە بە جۆرێک بووە، ئەم لێدانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئافرەتەکان توانای منداڵخستنەوەیان هەبێت (واتا نەزۆک نابن)."

پیاوەکانیش هەر لەم شەوەدا وەک یانسیب ناویان دەخستە نێو گۆزەیەک و ناوەکانیان ڕادەکێشا، هەر ڕاکێشانێک ئافرەتێکی گەنجی تێدا بوو، هەر پیاوێک ئافرەتێکی بۆ دەردەچوو بۆ ئەوەی بە ئارەق و ڕابواردن شەوەکەی لەگەڵ ئەم ئافرەتە گەنجە بەسەربەرێت!

ڕۆمە کۆنەکان بەرپرسی سەرەکین لەم بەناو ڕۆژە خۆشەویستییە. ئیمپێریۆر کڵاودیوسی دووەم، دوو پیاوی لە سێدارە دا کەوا ناویان ڤالانتاین بوو لە ١٤ مانگی دووی سەدەی سێیەم. مردنی ئەم دوو پیاوە ناو نرا شەهید لە لایەن قەشە کاسۆلیکەکان و بە بۆنەی شەهیدبوونیان ئەم ڕۆژەیان کردە ڕۆژی ڤالانتاین. دواتر پاپا گیلاسیوسی یەکەم لە سەدەی پێنجەمدا، هەستا بە تێکەڵکردنی هەردوو بۆنەکە، کە بریتین لە لوپێرکالییە و ڤالانتاین.

بۆچی ئەم کارەی کرد؟ بۆ ئەوەی ئاهەنگی جـ.ـووەکان بشارێتەوە!

پڕۆفیسۆر لێنسکین دەشڵێت: "سەرخۆشبوون بەرەو زیاتر ڕۆیشت، چونکە چێژی زیاتریان لێی دەبینی، بەڵام مەسیحییەکان وەک جـ.ـووەکان نەبوون کەوا لە ئاهەنگی لوپێکالییە بەبێ جلوبەرگ ئاهەنگیان دەگێڕا، بەڵکوو جلیان لەبەر دەکرد، بەڵام ئەم ڕۆژە وەک خۆی مایەوە؛ بەوەی ئافرەتەکان بەپیتدار بن و ڕۆژی ئەنجامدانی خۆشەویستی بێت."

لەگەڵ ئەم ڕۆژەی ڤالانتاینیش ئاهەنگی تریش تێکەڵ کرا، چونکە لە ڕووی ماناوە لێک نزیک بوون، هەر بۆیە ئەم ڕۆژە بەم جۆرە بەردەوام بوو تا دواتر هەر یەک لە چاسر و شکسپیر دەستیان بە ڕۆمانسیکردنی ئەم بابەتە کرد و دواتر لە بەریتانیا و ئەورووپا بەناوبانگ بوون، دواتریش لەڕێگەی کارتی دەستکردی بەرەو جیهان بڵاو بووەوە.

لە ئێستاشدا ئەم ڕۆژە زۆر بەربڵاو بووەتەوە، چونکە لەبەر ئەوەی جیهان سیستەمێکی ماددیگەرایی و کاپتالیزمییە، ئەمە وای کردووە بابەتەکە زیاتر پەرەی پێ بدرێت و سەرمایەدارەکان سەرمایەدارترین و خەڵکی ئاساییش فریو بدەن بە بیانووی ڕۆژی خۆشەویستی، بە تایبەت ئافرەتەکان. ئافرەتەکان لە خۆرئاوا تووشی سەدمەی گەورە بوونە، بۆ ئەوەی کەمێک قیمەتی مرۆڤایەتییان بمێنێت ئیتر بەم ڕۆژانە خۆیان بەرز دەکەنەوە!

لە ڕووی داهاتیشەوە بزانین داهاتی ڤالانتاین، یان لوپریکالییە چەندە؟
لەم ئامارەدا بە تەنیا وڵاتی ئەمریکا دەهێنینەوە، چونکە ئامارێکی جیهانی ڕاستەقینە بوونی نییە.

لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ تاوەکوو ٢٠٢٣ بەتەنیا لەم ڕۆژەدا نزیکەی ٩٠ ملیار دۆلار خەرج کراوە! هەروەها بەپێی ئامارەکانی یونیسێف، ڕۆژانە ٢٢ هەزار منداڵ بە هۆی هەژارییەوە دەمرن! هەروەها بە نزیکەیی نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی بە ٣ دۆلار زیاتر یان کەمتری ڕۆژانە بۆ هەر کەسێک دەژین.

پرسیارێک لە کۆتاییدا حەز دەکەم ئاراستەی کەسانی ڕۆشنبیر و خاوەن عەقڵێکی تەندروست بکەم، ئایا ئەم پارە زەبەلاحە بدرێتە خەڵکی سەر زەوی، هیچ هەژارێک لەسەر زەوی دەمێنێت؟

سەرچاوە:
‏1. https://www.npr.org/2011/02/14/133693152/the-dark-origins-of-valentines-day
‏2. https://www.globalissues.org/article/26/poverty-facts-and-stats#src4
‏3. https://www.worldbank.org/en/news/press-release/2018/10/17/nearly-half-the-world-lives-on-less-than-550-a-day
‏4. https://talkbusiness.net/2024/02/valentines-day-spending-estimated-to-total-25-8-billion/
‏5. https://www.zeebiz.com/economy-infra/news-valentines-day-2023-decoding-the-business-of-love-on-v-day-and-its-role-in-the-economy-fnp-archies-gallery-flipkart-american-express-222033
‏6. https://nrf.com/media-center/press-releases/americans-spend-239-billion-valentines-day-year

#ئاستانە_Astana

2/12/2024 4:27:17 PM