تەڵەی سەرکەوتنی ستاندارد
خەڵک ڕاهاتوون کە ئاهەنگ بگێڕن بۆ کۆمەڵێک دەستکەوت کە سنووردار کراون لە بزنس و گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات و بەدەستهێنانی کارێکی ڕێزدار و بەدەستهێنانی ژمارەیەکی زۆری بینەر لە پێگەکانی سۆشیاڵمیدیا.
دەستکەوتی قارەمانانە و بوێری و جەربەزەیی و قوربانیدانی ڕاستگۆیانە و سەرخستنی ستەملێکراوان لە یادەوەریمان سڕاونەتەوە!
وەک سەربازێکی سادە کە لە پێناو دۆزێکی دادپەروەرانەدا قوربانی دەدات، یاخود گەنجێک کە لە پێناو مافگەلێکی زەوتکراودا وەستاوە و بەرگری دەکات، یاخود گەنجێک کە بێدەسەڵاتان سەردەخات، یان مرۆیەتیی پیاوێکی نەناسراو.
هەموو ئەوانە سڕانەوە، چونکە کەوتینە تەڵەی ئەو ستانداردانەی سەرکەوتنەوە کە تەنیا ئاهەنگ بۆ ڕووکەشە فریودەرەکان و پێوەرەکانی گەشەپێدانی سەردەمییانە دەگێڕین کە دەزگا میدیاییەکان بێ دوودڵی قبووڵیان دەکەن، چونکە شتێک نین کە ڕێلێگیراو بن.
خۆزگەم دەخواست کە پڕۆگرامی خوێندنی قوتابییان لە قوتابخانە و زانکۆکان و، چیرۆکی داپیرەکان لە ماڵەکان و، ڕۆمانەکانی گەنجان لە کتێبخانەکان؛ یادەوەرییەکانی ئەو سەرگوزەشتانە زیندوو بکەنەوە کە بوێری و مرۆیەتی و سەرخستنی ستەملێکراو و ڕێزگرتن لە خود و ... لەخۆ دەگرێت.
هیبە عەبدولجەواد
#ئاستانە_Astana