پەیامی بەفر!

پەیامی بەفر!

کاتێک کە زستان دێت و بە کفنە سپییە بەفرینەکەی خۆی ڕووی بەهارانەی زەوی دادەپۆشێت، ئەو زیندەوەرانەش کە لەسەری دەژیان لە ئاسۆی مردندا ئاوا دەبن. ئا لەو کاتەدا، دیمەنی ئەم مردنە سەرنجی مرۆڤ لەم کاتەی ئێستاوە بۆ زۆر دوورتر دەگوێزێتەوە و سواری کەشتیی ئەندێشەی دەکات، تا بەرەو ئەو ڕابوردووانە بڕوات کە تەرمی هەموو بەهارە مردووەکانی زووتریان تێدا ئەسپەردە کراوە!

ئەو کاتە چەندین دیمەنی ژیان و مردن کە لە چاو ئەم دیمەنە کاتی ئێستادا، گەلێ زۆرتر و فراوانترن لە بەردەم نیگای بینینی مرۆڤدا دەردەکەون، چونکە هەریەک لەو بەهارە کۆچکردووە لە ژمارە بەدەرانەی پێشوو، پڕ بە قەبارەی زەوی، لە موعجیزەکانی توانستى خواوەند پڕ بوو بوون. ئەم دیمەنە جێی ئەوە لە هەستی مرۆڤدا دەکاتەوە کە لە بەهاری داهاتووشدا؛ چەندین بوونەوەری زیندووی تر دێن و سەرلەنوێ سەر ڕووی زەوی پڕ و ئاوەدان دەکەنەوە.

مامۆستا سەعیدی نوورسی

مەکتوبات - لاپەڕە: ٨٣٥

#ئاستانە_Astana

2/28/2024 4:02:58 PM