فەڕەنسا دیسانەوە خوداکەی خۆی خوارد!

فەڕەنسا دیسانەوە خوداکەی خۆی خوارد!
 
عەرەبە کۆنەکانی پێش ئیسلام، بەشێک لە خودا بتەکانیان لە خورما دروست کردبوو، هەرکات برسییان بووایە و هیچیان دەست نەکەوتبایە، ئەوا ئەو خودایەی دەیانپەرست دەیانخوارد!

ئێستاش لە سەردەمی مۆدێرنە و دیموکراسیدا ڕۆژئاوا کۆمەڵێک بتی دروست کردوون، هەر کە برسییان بوو، زوو زوو دەیانخۆن، بتی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و ئەم قسە هەڵیتوپەڵیتانە.

فەڕەنسا کە بە دایکی دیموکراسی ناسێنراوە و بانگەشەی ئازادی دەکات و ئازادی یەکێکە لە بتەکانی، کەچی ئێستا ڕێگری لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دەکات بەڕۆژوو ببن.

یەکێتیی تۆپیپێی فەڕەنسا داوای لە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی فەڕەنسا کردووە، هەر یاریزانێک بەڕۆژوو ببێت، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوور بخرێتەوە. وەکوو یەکەم کاردانەوەش، یاریزانی یانەی لیۆن «محەمەدۆ دیاوارا» ڕەتی کردەوە ڕۆژوو نەگرێت، بەو هۆیەشەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی لاوانی فەڕەنسا دوور خرایەوە.

‏سەرچاوە:
--------------
https://arab.sahafahh.net/sh/19528471

#ئاستانە_Astana

3/27/2024 5:55:41 PM