غورووبی غەریبەیەکی فەلسەفی ... فارووق ڕەفیق

- غورووبی غەریبەیەکی فەلسەفی ... فارووق ڕەفیق
- ناوەڕۆکی خوانی تاریکی لە ڕۆشناییدا تاڵانفرۆش کرا
- یادێک لە ئەبوو بەکرە سوور ... (الله) لێی خۆش بێت 

مەرگی فەلسەفە بە نزیکبوونەوە لە دەسەڵات دەست پێ دەکات. سیاسەت وەک خەرەنگەز تەماشای فەلسەفە و زمانەکەی دەکات. فەلسەفە لەسەر زەمینێکدا کار دەکات، سیاسەت پشتی لێ کردووە.
ناسنامەی فیکری ...

ئەو فەیلەسووفەی ڕۆژگارێک بە دیار خوانی تاریکەوە و بە تووڕەییەوە داواى ئەرگیۆمێنت و داتا و ئاماری لە قسەکەرانی کێڵگەکانی دین و زانست دەکرد، ئەمڕۆ بۆ خۆی لە ڕۆشناییدا تۆمەتی بێبنەما دەوەشێنێت! ئەو فەیلەسووفە میللەتێکی مووچەخوراو بە کۆمەڵێک گرگن وەسف دەکات کە چاوەڕوانی مووچەیەکن لە بەغداوە بێت!

سەرەڕای ئەوەی لە چەند خوانێکدا خوێندکاری بووم، بەڵام هەمیشە پێم وا بووە فەلسەفە کاری لە ناخی فارووق ڕەفیق نەکردووە. ئەدا، جووڵە، قسەکردن، وەڵامدانەوە، پەرچەکردار و دەربڕینی فارووق ڕەفیق بە جۆرێک بوو هەمیشە دەموت کوا فەیلەسووف، یان خوێندکاری فەلسەفە ئاوا شپرزە و هەڵچووە؟ بۆچى بەمەنگی قسە ناکات؟ بۆچی وەک سیاسییەک بە گژی مەلاکاندا دەچێت و ناتوانێت لە قووڵاییدا ڕایانبگرێت؟! بە تایبەت لێدوانەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووی پێشانگای کتێب لە تاسڵوجە.

ئەو پیاوەی نزیکەی ٤٠ ساڵ ڕێگای فیکر و فەلسەفەی تەی کرد، ئەمڕۆ وەک سیاسیی قەومیی سەتحیی مەسڵەحەتخوازی بێئاگا لە مەنهەجی قسەکردن لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەری دەرهێنا و تۆمەتی «شێوە بەر دەرگایی» بڵاو دەکاتەوە. 

فارووق ڕەفیق بیانوو دەداتە دەست بەرەی دژە جدییەت.

د. حەسەن حەماد دەڵێت: "هەمیشە نێوانی فەیلەسووف و دەسەڵات پێکدادان و ململانێ نییە، بەڵکوو زۆرجار فەیلەسووفان بەرگەی سیحری ئایدیۆلۆژیا و ئیغرائاتی دەسەڵات ناگرن."

مێژووی فەلسەفە و دەسەڵات مێژووی ئازادی و سەرکوتکردنە.

وێنەکە: کتێبخانەی غەزەلنووس - سلێمانی ... خوانی دیالۆگەکانی ئەفلاتوون

نووسینی: گۆران ئیبراھیم

‎#ئاستانە_Astana

3/27/2024 5:56:38 PM