سێیەکی بەخێرایی تێپەڕی و، ئەوەشی ماوە نزیکە تێپەڕێت!

﴿أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ﴾

سێیەکی بەخێرایی تێپەڕی و، ئەوەشی ماوە نزیکە تێپەڕێت!

ئێستا کاتی ئەوەیە دووبارە بیر لە ئامانجەکانت بکەیتەوە، بزانە گەیشتووی بە کوێ؟ بزانە چی کاتەکانت دەدزێت؟ چی لە ئامانجەکەت لات دەدات؟ ئایا شتانێک هەن شایەنی ئەوە نەبن لە ڕۆژەکەتدا بوونیان هەبێت؟ ئایا شتێک هەیە کە زیاتر لەوەی پێت ببەخشێت لێت وەردەگرێت؟ ڕاستەوخۆ لە ڕۆژەکەتدا لایان بدە، تەماشای کاتژمێرەکانی ڕۆژانەت بکە لەو کاتەوەی ڕۆژ دەکەیتەوە هەتا شەوت بەسەردا دێت، بیر بکەوە کە چۆن دەتوانیت بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگریت.

لە دزەکانی کات و بیرکردنەوە و وزە دوور بکەوە، وەک: خەوتنی زۆر، زیادەڕەوی لە خواردن، ئەپڵیکەیشنەکانی ناو مۆبایلەکەت، یاریی ئەلیکترۆنی، گرووپی ناپێویست، کۆبوونەوەی بێسوود، زیادەڕۆیی لە پاککردنەوە، ڕێکخستن، ئامادەکردنی خواردن، ڕازاندنەوە، بازاڕکردن و ... هتد

کێشە نییە ئەگەر کەمێک درەنگ دەستت پێ کردووە، غیرەت بدە بەر خۆت و ڕاستگۆ بە لەگەڵ خودا و، خۆت بۆ سێیەکی دووەم و سێیەمی مانگ ئامادە بکە، هەوڵ بدە لەنێو ئەو کەسانەدا بیت کە لەم مانگەدا خودا لێیان خۆش دەبێت، پشتیوان بە خودا.

تەسنیم ڕاجیح

3/27/2024 5:58:18 PM