دادگای هیندستان قوتابخانە ئیسلامییەکانی قەدەغە کرد

دادگای هیندستان قوتابخانە ئیسلامییەکانی قەدەغە کرد 

هیندستان بە فەرمی لە ڕێگەی دادگاوە قوتابخانە ئیسلامییەکانی قەدەغە کرد، لە ناوچەی «ئوتار پرادیش» کەوا یەکێکە لە ناوچە هەرە قەرەباڵغەکانی هیندستان، بە بڕیاری دادگا قوتابخانە ئیسلامییەکان قەدەغە کران.

ناوچەکە نزیکەی ٢٤٠ ملیۆن کەسی تێدا دەژی و یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، ئەم بڕیارەی حوکوومەتی هیندستان بووە هۆی ئەوەی ٢.٧ ملیۆن قوتابی و ١٠ هەزار مامۆستا بێبەش بن لە مافی خوێندن و کارکردن! نزیکەی ٢٥ هەزار قوتابخانە داخران! ئەم بڕیارە بەسەر قوتابخانە حوکوومییەکان و ئەهلییە ئیسلامییەکان سەپێنرا! دادگا هیچ کاتێکی نەدا بە قوتابی و مامۆستاکان لەسەر ئەم بڕیارە بەڵکوو ڕاستەوخۆ وەک شۆکێک جێبەجێ کران!

حوکوومەتی هیندستان و پارتی دەسەڵاتدار لە هیندستان بەردەوامە لە فشارخستنەسەر موسڵمانان و ڕێخۆشکردن بۆ هیندۆسە توندڕەوەکان تا لە هێرشەکانیان بۆ سەر موسڵمانان بەردەوام بن، ئەمە لە کاتێکدایە موسڵمانانی هیندستان زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێک دەهێنن کە لە سەددا ١٥ـی دانیشتووانی هیندستان دەکات.

#ئاستانە_Astana

3/30/2024 3:30:00 PM