﴿ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ﴾
﴿ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ﴾
ویردەکەم لە پەرتووکەکەی خودای گەورە لە سوورەتی موحەممەددا لەسەر ئەو ئایەتە وەستاندمی کە دەفەرمووێت: ﴿ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ﴾ واتا: «ئه‌گه‌ر خوا بیویستبا، خۆی تۆڵه‌ی لێ وه‌رده‌گرتن و له‌ناوی ده‌بردن، به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمان به ئێوه بكات جه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.»
واتا سەرکەوتن ئەوەندە ئاسانە؟ تۆڵەسەندنەوەی خودا لە دوژمنانی تەنیا بە فەرمانێکی خۆیەتی و هیچ شتێک لە ئاسمانەکان و زەویدا ناتوانێت پەکی بخات؟ بەڵێ هیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام پەروەردگارا ئەی بۆچی ٣٠ هەزار لە باشترین بەندەکانت دەکوژن و، بە بەرچاوی جیهانەوە ١٢ هەزار منداڵ سەر دەبڕن، دۆست و دوژمن برسی دەکەن، خۆیان بە تەنیا -کە ژمارەیان کەمیشە- ئەوەندە خراپە دەنێنەوە کە تێکڕای ئوممەتان ناتوانن هەڵیبگرن، ئەوەندە سەختی و ماندوێتی و لەدەستدان و کوشتن و بڕین و کارەسات دروست دەکەن کە چیاکان پێیان هەڵناگیرێت! بۆچی ئەمە ڕوو دەدات لە کاتێکدا تۆ دەتوانیت لە هەموو ئەمانە سەلامەتیان بکەیت؟
ئایەتەکە تەواو دەکەم: ﴿وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ﴾ واتا: «بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كتری تاقیتان بكاته‌وه.» تەنیا بۆ ئەمە؟ ئەمە مەبەستەکەیە! ئەم کارەساتە سەختە و هەژێنەرە بۆ ئەوەیە بە یەکتری تاقیمان بکاتەوە! خودای گەورە خۆی دەفەرمووێت: ﴿وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ﴾، واتا: «به ناخۆشی، خۆشی، هه‌ژاری، ده‌وڵه‌مه‌ندی، له‌شساخی و، نه‌خۆشی؛ تا ئارامگر و ناشوكر ده‌ربكه‌وێت، هەروەها تەنیا خوا بۆ خۆی ده‌زانێت، وه به‌مه‌ش ئیقامه حوججه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات تا كه‌س بیانووی نه‌مێنێت، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای خۆمان ده‌گێردرێنه‌وه، ئه‌وسا به‌پێی ڕه‌فتار و ده‌رچوونتان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا پاداشت و تۆڵه وه‌رده‌گرن.»
واتا ئەم جەنگە خراپەیەکی ڕەهایە؟ بەڵێ بێگومان، کۆمەڵکوژی، خوێن، پارچەپارچەبوون، برسییەتی و بێهیواکردن هەموویان خراپەن، بەڵام سەرەنجام هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ لای خودا و خودا‌ش دەفەرمووێت: ﴿وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ﴾، واتا: «له هه‌مان كاتدا هه‌ندێكیشمان كردووەته هۆی تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ندێكی ترتان، ئاخۆ ئێوه خۆتان ڕاده‌گرن و ئارام دەگرن؟»
ئەی خەڵکی غـ.ـەززە: ﴿وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا﴾ «بێگومان په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بینایه و، ده‌زانێت كێ خۆی ڕاده‌گرێت و، سوپاسی ده‌كات، كێش خۆی ڕاناگرێت و سپڵه ده‌بێت.»
سا غـ.ـەززە بە جەنگ تاقی کراوەتەوە و، ئێمەش بە غـ.ـەززە، غـ.ـەززە تاقیکردنەوەی ئێمەیە، ناو و ناوەڕۆکەکەی و هەموو شتێکی، پرسیار و وەڵامەکانی، کۆمەڵکوژی و برسێتییەکەی، لە بنەڕەتدا هەموو ئەم ڕۆژە سەختانەی غـ.ـەززە مەبەست لێی ئێمەین، لە کاتێکدا ئەوان: ﴿فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُم﴾، ﴿سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ﴾، ﴿وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ﴾ وتا: «خوا كار و هه‌وڵی ئه‌وانه له‌ناو نابات، به‌ڵكوو به چه‌ند قات بۆیان زیاد ده‌كات، لە دونیاشدا ڕێنماییان ده‌كات بۆ كاری چاک و هۆكاره‌كانی بردنه به‌هه‌شت، كاروباریان بۆ ئاسان ده‌كات و، حاڵیشیان چاک ده‌كات، ده‌یانباته به‌هه‌شته‌وه كه به جۆره‌ها شێوه بۆی باس كردوون.»
هەروەها دەترسم ئەگەر بەردەوام بم لە یەکێک لەوانە دەربچین کە خودا دەربارەیان دەفەرمووێت: ﴿فَتَعْسًا لَهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ﴾، واتا: «خوا له‌ناویان ده‌بات، كاره‌كانیشیان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، -واته پاداشتیان له‌سه‌ر ناداته‌وه-.» ڕزگاربوونیش نییە تەنیا لەو ئایەتەدا نەبێت کە لە نێوانی دوو چارەنووسەکەدایە و، لافیتەیەکی ڕوون دادەنێت لە نێوان خاڵی جیابوونەوەی دوو ڕێگاکە: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ﴾ واتا: «ئەی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ئێوه یارمه‌تیی ئایینه‌كه‌ی خوا بده‌ن، ئه‌وا بێگومان خواش یارمه‌تیی ئێوه ده‌دات و، به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رتان ده‌خات، هەروەها پێیەكانتان له جێگەكانی جه‌نگدا -به زه‌فه‌ر و ته‌مكین له زه‌ویدا- جێگیر ده‌كات.»
پێنووسەکان هەڵگیراون و پەڕەکانیش وشک بوونەتەوە.
یووسف ئەلدموکی
#ئاستانە_Astana