ماھییەتی جەژن و پیرۆزکردنی

ماھییەتی جەژن و پیرۆزکردنی

پرۆسەی جەژن لەم ئایینەی مرۆڤدۆستیدا بۆ نۆرماڵیزەکردنەوەی هەموو ئەو هێڵانەیە کە ڕۆحەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە، گەڕانەوەیە بۆ بەرائەت، سپیکردنەوەی ناوچەوانە گرژەکانە، دووبارە مانادانەوەیە بە ئیمان.

جەژن موحازەرەیەکی ئیلاهییە کە موحەممەد (علیه الصلاة والسلام) مامۆستاکەیەتی، قەدر وێناکردنی وەستانی دونیای ئەودیومانە لە هەنبەر خودادا لە ڕەمەزاندا، نمایشی عابیدەکانە بە قوربانیدان بۆ ئیلاهـ. ئەم جەژنە یەک باوەش جوانی و ستاتیکای خۆی هەیە، ئەگەر وەک خۆی لەبەرچاو بگیرێت، هیوامان وایە بە مانا تەواوەکەی خۆی جەژن بکەین.

خۆشەویستان، هاوڕێیانی منداڵی و قوتابخانە و زانکۆ و کتێبخانە و چایخانە و کۆڵانەکانی شار، دۆستانی دراوسێی کۆن و تازە، مامۆستا و مورشیدانی تەمەن، خزم و ئەحبابە بۆنخۆشەکان، هەر کەسێک کە بە هەر تەریقەیەک شتێک بەیەکییەوە بەستووینی، ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی شەوانی ڕەمەزان و مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز بێت، ئاسوودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بە خاتری کردگاری میهرەبان ئازاد بکەن و یەکتر بسپێرن بە برایەتی. 

گەردنی هەمووتان ئازاد بێت و ئێوەش گەردنی ئێمە وەک ستاف و ئەندامانی ئاستانە ئازاد بکەن.

#ئاستانە_Astana

4/9/2024 8:30:00 PM