پزیشکێک ناچار بەداوای لێبووردن دەکرێت، بەهۆی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هاوڕەگەزبازان!

پرۆفیسۆر (Robert Spitzer) پزیشکێکی گەورەی دەروونیی ئەمریکی بوو، لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کرد. یەکێک بوو لەو پزیشکە دەروونییانەی چووە ژێر ئەجێنداکەی ئەمریکا و، بەشدار بوو لەوەی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازەکان (دوودەگـ.ـی و قـ.ـونـ.ـدەرەکان) لە لیستی نەخۆشییە دەروونییەکان دەربهێنن.

دواتر لە ساڵی ۲٠٠۳ توێژینەوەیەکی بە داتای ۲٠٠ کەسی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـاز لە گۆڤاری (Archives of Sexual Behavior) بڵاو کردەوە کە بە چارەسەری ڕەفتاری و نادەرمانی؛ ناوی نا چارەسەری چاکسازی کە یارمەتیی کەسی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـاز دەدات ڕزگاری بێت لە هـ.ـاوڕەگـ.ـەزییەکەیان. واتە مەیلی سێکـ.ـسی چاک دەکات لە لای تاکی تووشبوو. بڵاوی کردبووەوە کە چارەسەرەکەی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە ۲٠٠ کەسی لادەر و هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـاز، هەم پیاو، هەم ئافرەت.

بەڵام هەردوو گەورە ڕێکخراوی تەندروستی (WHO) و (PAHO) دژی ئەو چارەسەرەی پرۆفیسۆر «ڕۆبێرت سپیتزەر» وەستانەوە و هێرشیان کردە سەر، بە توندوتیژی دژی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازان وەسفیان کردبوو، وتیان: "ئەم چارەسەرە زیانیان پێ دەگەیەنێت و دەبێتە هەڕەشە بۆیان." (چارەسەرەکە نادەرمانی بوو، لە ڕێگەی گفتوگۆوە بوو لەگەڵ کوڕان و کچان، بەڵام ڕازی نەبوون، چونکە سیستەمەکە چارەسەری ناوێت).

لە کاتێکدا خودی پرۆفیسۆر دکتۆر (Robert Spitzer) یەکێک بوو لە پاڵپشتیکارانی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازان و بەشدار بوو لە لابردنیان لە لیستی نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئەمریکا. تەنانەت ناسرابوو بە: «مۆدێرنکردنی پۆلێنکردنی تێکچوونە دەروونییەکان، داننان بە هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازی وەک نەخۆشییەکی نادەروونی»
(Modernizing classification of mental disorders, recognizing homosexuality as a non-mental disorder)

 بەڵام ئەم پاڵپشتییە شەفاعەتی بۆ نەکرد، تا چارەسەرەکەی بەرقەرار بێت. تووشی هێرشێکی زۆر گەورە بووەوە، دواتر ناچاری داوای لێبوردنیان کردبوو و، بەم ناونیشانە بڵاو بووەوە: «گەورە زەبەلاحی پزیشکی دەروونی داوای لێبوردن دەکات لە چارەسەری هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازان.»
(Psychiatry Giant Sorry for Backing Gay ‘Cure.)

دواتر وتی: "من وا بزانم قەرزارم بە داوای لێبوردن لە کۆمەڵگەی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازان."
(I believe I owe the gay community an apology.)

هەربۆیە تەنانەت قبووڵی ناکەن لە هیچ کەسێکی بواری تەندروستی چارەسەر پێشکەش بکات، چونکە مەیلی سێـ.ـکـ.ـسییان کەم دەکاتەوە، هەستی شەرمنییان لە لا دروست دەکات. ئەوانیش نایانەوێت شەرم و شکۆ بمێنێت. هەموو چارەسەر و یاسایەک دژی ئەو کۆمەڵە نـ.ـێربـ.ـاز و هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبـ.ـازە بە توندوتیژی دەزانن. 

ئەوەش بەرهەمی کۆمەڵگەی لیبراڵی. زانست لە خزمەت دونیای ماددیگەرایی و سەرمایەداریدا. شارستانییەتێک داماڵراو لە بەشێکی گەورەی شارستانییەت کە ئەخلاق و ڕەوشت و بەهایە.

نووسینی: مەسروور دوکانی

#ئاستانە_Astana

5/5/2024 10:36:39 PM