بشفڕێت، هەر بزنە!
بشفڕێت، هەر بزنە!
دوور لە ڕاست و دروستیی ئەم جۆرە فۆتۆشۆپەی وێنەی دەموچاوی کەسێک دەکات لە کەللـەسەرێکی شێواوەوە، یان تەنانەت هەندێک جار لە ددانێکەوە و، دوور لە باسی ڕاستی و دروستیی مێژووی پڕ هەڵدێری ئەم پاشماوانە و چۆنیەتیی زانینی تەمەنیان، با باسی ئەوە بکەین نیاندەرتاڵەکان گەر هەبووبن، بۆچی نیمچە مەیموونێکی گێژ بوون؟
بەپێی توێژینەوەکان، نیاندەرتاڵەکان هیچیان لە مرۆڤی زیرەک جیاواز نەبووە، ئەوان خاوەنی زیرەکی و زمانی خۆیان بوون، سیستەمی زیندەیی جەستەیان هاوشێوەی مرۆڤی زیرەک بووە، ئەوان کەتیرە و کەرەستە و چەقۆ و تاشینی تایبەت و ئاڵۆزیان کردووە و، وێنەیان کێشاوە و پێستەیان خۆشە کردووە و کردوویانە بە جلوبەرگ، هاوشێوەی ئێستا.
نیاندەرتاڵەکان خواردنیان برژاندووە، تەنانەت مەیکئەپ و ماکیاژیان هەبووە، بگرە گژوگیای پزیشکییان بەکار هێناوە، ئەو وێنەشی کە دەگوازرێتەوە لە بارەی تەسەڕوفی وەحشییانە و توندوتیژیی ئاژەڵانە، ئێستا هەمووی پێچەوانە بووە، نیاندەرتاڵەکان تەنانەت مەراسیمی تایبەتی ناشتنیان هەبووە بۆ مردووەکانیان.
لەسەروو هەمووشییەوە هاوسەرگیری هەبووە لە نێوان ئەوان و ئەوەی پێی دەوترێت مرۆڤی زیرەک، بەڵام پێڕێک سوێندیان خواردووە: "نیاندەرتاڵەکان دەستیشیان بگاتە پەڵەی هەور، هەر مرۆڤ نین."
ئیللا و بیللا بشفڕێت، هەر بزنە!
#ئاستانە_Astana
سەرچاوەکان
https://www.sciencedaily.com/releases/2008/08/080825203924.htm
https://www.hindawi.com/journals/janthro/2014/581689
https://www.nature.com/articles/s41598-021-82257-6
https://www.sciencedaily.com/releases/2012/01/120124092742.htm _
http://www.nature.com/news/neanderthals-made-leather-working-tools-like-those-in-_use-today-1.13542