﴿ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِين﴾

﴿ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِين﴾

ئەگەر خۆڕاگری چەند جەنگاوەرێک و پشتگیریی گەلێکی خاوەن ماف نەبووایە، ئەوا دوای ٧ مانگ لە کۆمەڵکوژی؛ ئەم هەموو خۆپیشاندانانە ئەنجام نەدەدران.

خۆڕاگری واتە چەسپاندنی ڕوانگەی خۆت بۆ چیرۆکەکە، واتە وا بکەیت جیهان باوەڕ بە مافی مانەوەت بهێنێت، چونکە ئەو تاقیکردنەوانەی کە ڕووبەڕووی سەرکردەکان دەبنەوە، دەبێتە ڕێگای بەدیهێنان و نەمرییان.

بەم شێوەیە لە یەکێک لە واتاکانی ئەم ئایەتە تێدەگەین: {ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِينَ} [الأنبيَاء: ٧١] واتە: «ئەو وڵاتەى کە بۆ هەموو خەڵکان پیرۆز و پڕ بەرەکەتمان کرد، پێغەمبەرانى زۆریشمان بۆ ناردن.»
ئەم پارچە زەوییە کە لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە بچووکە، ڕاستییەکانی بۆ جیهان ئاشکرا کرد دەربارەی ئەو کەسانەی حوکمیان دەکەن.

بۆ جیهانی ئاشکرا کرد کە چۆن نوخبەیەکی جیهانی چارەنووسیان کۆنترۆڵ دەکەن و ملکەچیان دەکەن، درۆی ماف و درۆی جیهانگیری و درۆی ئازادی؛ هەموو ئەم چەمکانە لە خزمەتی زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم هەژموونی زایـ.ـۆنـیستەکان و، نوخبە دارایی و بازاڕییەکان و ئەوانەی لەو چوارچێوەیەدان دروست کراون.

هەموو ئەمانە ناوچەیەکی بچووکی لە ڕووی جوگرافیاوە لە ئەستۆ گرتووە کە بانگەشەی هەموو جیهان دەکات کە بۆ بەئاگاهاتنەوە لەسەر ڕاستیی گەلێک بە هۆش بێنەوە کە نەدەکرا بەم شێوەیە ئاشکرا بکرێت ئەگەر ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر نەبووایە، هێشتاش کاریگەری ئەوەی لەو ڕۆژەدا ئەنجامیان دا بەردەوامە لە گۆڕانکاری لە ناوچەکە، بەڵکوو هەموو جیهانیش لە داهاتوودا.

ئەنەس حەسەن

#ئاستانە_Astana

5/7/2024 4:59:10 PM