لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە پێنج سەد ئایاتی ئەحکام هەیە کە ئەمڕۆ تەنیا پێنج دانەی جێبەجێ دەکەین

لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە پێنج سەد ئایاتی ئەحکام هەیە کە ئەمڕۆ تەنیا پێنج دانەی جێبەجێ دەکەین، لە کاتێکدا هەموویان فەرمانی خودان. ئەی کوا ئەوانی تر چییان لێ هات؟ 

پێمان ناکرێت، چونکە سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامیمان نییە، بۆچی نەماوە؟ چونکە تەبا نین، برا نین، خوای گەورەش دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ﴾، واتە: «ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌ گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌ گژ یه‌کدا و یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێ ده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت.»

ئیمامی «فەخرەدینی ڕازی» دەڵێت: (المراد بالریح الدولە)، واتە: مەبەست بە نەمانی بۆنتان لە کاتی ناکۆکی و ناتەباییتان «لەدەستدانی دەوڵەتی ئیسلامیتانە»، بۆیە سەرەتا و بناغەی خیلافەت برایەتییە، کە بەداخەوە لەژێر چەترۆکە و ناو و باڵی جیاجیادا برایەتی لە گۆڕ دەنرێت. 

لە پەرتووکی: «بەندەی خودا و برا بن»
نووسینی: م. موحەممەد ڕازی (رحمە اللە)

#ئاستانە_Astana

5/10/2024 2:13:27 PM