وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ

کاتێک لە زۆر لایەن و ئاستی جۆراوجۆرەوە لە واقیعی هاوچەرخمان ڕادەمێنم و داخرانی ئەو ئاسۆیانە دەبینم کە لەو ئاستانەدا دامنابوون کە دەکرا جێگەی هیوای ئوممەت بن، لە هەمان کاتیشدا چەندین پانتایی نوێ دەبینمەوە کە دەکرێت هیوا لەخۆ بگرن، ئیدی دواتر چەندین سیناریۆ لە مێشکمدا دروست دەبن: هەندێکیان ئومێدم هەیە بێنە دی و هەندێکیان زۆر سەختترن، بە تایبەتیش چونکە زۆر دەرفەتمان لەکیس چوو بە هۆی پێنەگەیشتنی هۆشیارییەوە لە زۆرێک لە توێژە کاریگەرەکانی کۆمەڵگەدا.

 ئەوەی لەم بیرکردنەوەیە ڕزگارم دەکات دوو شتە:
یەکەم: ئەم دونیایە کاتی و گۆڕاوە، هەموو بارودۆخێکیش دەگۆڕێت و لەسەر دۆخێک نامێننەوە، {وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ} واتا: «ئێمه‌ ئه‌م ڕۆژگاره‌ی سه‌ركه‌وتن و تێكشكانه‌، له‌ نێو مه‌ردومدا ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كه‌ین، ڕۆژێک بۆ ئێوه‌یه‌ و، ڕۆژێكیش بۆ ئه‌وان.» 

تەنانەت گەر لە سەردەمی شکۆمەندی ئوممەتیشدا بژیامایە، هەر چاوەڕوانی خۆشگوزەرانی و دواتریش شکست دەکرا، ئەمڕۆ ئێمە تاڵی شکستمان چەشت، ژمارەیەکی زۆر ئەزموونی پێگەیشتوانەتر دەبینین لەوەی تێپەڕی، بە پشتیوانی خودا بەروبوومەکەشی زۆر جێگیرتر و کاریگەرتر دەبێت.

دووەم: سەرەنجام هەر بۆ تەقواکارانە، ئەگەر ئەو ساتانە ببینین یاخود نا، ئومێد دەکەین خودا لە بێهیواکەرانمان نەنووسێت. بە ئەندازەی ئەو ئازارانەی ساڵانێکی زۆرە ئوممەتەکەمان دەیبینێت و، چەند مانگێکیشە لە ئازارێکی زۆر قووڵتر و بەسوێتردا دەژین، بە ئەندازەی ئەو هیوایەی کە هەوڵی بیبینی دەدەین و، هەوڵەکانی بەئاگا هێنانەوە و دروستکردنی ئاگایی کە خەریکە گاریگەرییەکەی هەست پێدەکەین.

داوا لە خوای گەورە دەکەین بەکارمان بهێنێت و شوێنمان نەگرێتەوە بە کەسانێکی دی و، ڕێنوێنی ئوممەت بکات بۆ ڕێی سەرفرازی و سەرکەوتن لە کاروبارەکانیدا.

نووسینی: شەیما موستەفا
#ئاستانە_Astana

5/15/2024 11:06:00 PM