پزیشکەکە ئیشی خۆی کرد بۆ ئـ.ـیسڕائـ.ـیلییەکان!

پزیشکەکە ئیشی خۆی کرد بۆ  ئـ.ـیسڕائـ.ـیلییەکان!


لەم دواییەدا لێدوانی یەکێک لەو پزیشکانەی چووبوونە غـ.ـەززە لە لایەن دەزگایەکی میدیایی دیارەوە بڵاو کرایەوە،

بەشێکی لێدوانەکە کاردانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە. دکتۆر «بەختیار بارام» کە پێشتر لە چەندین چاوپێکەوتندا باسی لە خۆشەویستیی فـ.ـەلەستینییەکانی کردبوو بۆ کورد. تەنانەت باسی لەوە دەکرد زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچە بە ڕەچەڵەک کوردن، لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا بە پێچەوانەی هەموو لێدوانەکانی دیکەوە بە ڕاشکاوی وتی هەموو خەڵکی غـ.ـەززە ڕقیان لە کوردە! تەنانەت کە پێشکەشکار دەڵێت مەبەستت حـ.ـەماسە؟ دەڵێت: "نا هەموو خەڵکی غـ.ـەززە بە گشتی!" 


بەراوردکردنی ئەم لێدوانەی بە لێدوانەکانی پێشووی لە سۆشیاڵمیدیا چەندین پرسیاری لەسەر ناوبراو دروست کردووە، زۆرێک بە تەنزەوە ڤیدیۆکانی چەند مانگی ڕابردووی دادەنێن.

 

ئەمە لەوە دەچێت تا ڕادەیەک کۆمیدیش بێت، بەڵام ئەوەی زیاتر لەمە جێگەی سەرنجە خزمەتکردنی بوو بە ئـ.ـیسڕائیل و هاوپەیمانانیان! باسی ئەوە ناکەین کە حـ.ـەماس هەمیشە کێشەی هەبووە لەگەڵ ئەو تیمانەی دێنە غـ.ـەززە، نەکا تێوەگلا بن لە کاری سیخوڕی بۆ ئـ.ـیسڕائیل و هاوپەیمانانی، بەڵکوو باسی بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی دەکەین کە تێیدا وتی: "حـ.ـەماس نەخۆشخانەکانی بەکار هێناوە." ئەمە ئەو وتە بوو زایـ.ـۆنییەکان بە شوێنیدا دەگەڕان دوای ئەوەی نەیانتوانی ڕای گشتی قایل بکەن بە بۆردوومانی نەخۆشخانەکان.


وتەی ئەم پزیشکە لە لایەن دەزگاکەوە کرابوو بە ئینگلیزی و، هەر زوو لەنێو چەندین پەڕەی فەرمی و نا فەرمیی هاوسۆزی ئیـ.ـسڕائیلەوە کرا بە بەڵگە و بەهانە بۆ تاوانە قێزەونەکانی ئیـ.ـسڕائیل.


ئێمەش دەڵێین: "دکتۆر خزمەتێکی چاکت بە ئـ.ـیسڕائیل کرد!"


#ئاستانە_Astanat

5/31/2024 9:01:30 PM