ئافرەت لە دیدی ئەرستۆدا

ئافرەت لە دیدی ئەرستۆدا


زۆرێک لە فێمینیستەکان ئەرستۆ بە دوژمنێکی سەرەکیی ژن لە قەڵەم دەدەن؛ چونکە لە ڕێی فەلسەفەوە ویستوویەتی ئەو باوەڕە لای خەڵکی دروست بکات کە ژنان پلەنزم و بێتوانان و ژنبوون نەنگییە.

دید و تێڕوانینەکانی ئەرستۆ بۆ ماوەی نزیکەی پازدە سەدە بەسەر بیرکردنەوەی ڕۆژئاوادا زاڵ بوو.


ئەرستۆ دەڵێت: "ڕەگەزی «مێ» واتایەکی لاوازە."

"ئێستا دیارە بە چاوخشاندن بە ڕەگەزی مێیینەدا دەردەکەوێت کە مێیینە خۆی لە خۆیدا سستە، نێرینەش خۆی لە خۆیدا چالاکە."

"هێندەی بکرێت و هێندەی لە توانادا بێت نێر لە مێ جیاوازە. نێر شتێکی باشتر و پیرۆزترە، چونکە بناغەی جووڵەی هەموو شتەکانی ترە، لە کاتێکدا مێ جسمی ئەوانە."

هەروەها دەڵێت: "هەندێک لە منداڵان لە دایک و باوکیان دەچن، نێرەکان زیاتر لە باوکیان دەچن تا دایکیان، هەندێکیش بە ڕواڵەت هیچ لە مرۆڤ ناچن و تەنانەت وایان لێ هاتووە لە بوونەوەری قلۆر و سەیر و سەمەرە دەچن؛ ئەم لادانەش لە کاتێکەوە دەست پێ دەکات کە لەبری نێرینەیەک مێیینەیەک فۆرم وەردەگرێت."


سەبارەت بە نوقسانیی ئافرەت دەڵێت: "مێیینە هەر لەو کاتەوە کە لە منداڵدانی دایکدایە، پێویستی بە کاتی زیاتر لە نێرینە هەیە بۆ گەشەکردن و گەورەبوون. هەرچەندە کاتێک لەدایک دەبێت هەموو شتێک لە مێیینەدا زووتر لە نێرینەکان گەشە دەکات، بۆ نموونە باڵغبوون، نێوانساڵی و پیری، چونکە مێیینەکان بە جەوهەر لاوازتر و ساردمیزاجترن و ئێمەش دەبێت دۆخی مێیینەبوون بە نوقسانی و گۆڕانکارییەک لە فۆڕمدا ببینین. هەرچەندە ئەمە نوقسانییە لە درێژەی پڕۆسەی ئاسایی سروشتدا دێتە ئاراوە."


ئەو سەرچاوانەی لەم نووسینەدا بەکار هاتوون:

‏1- Aristotle, generation of animals. A.L.PECK, Loep Classical Libarery (Cambridge, MA,: Harvard Press, 1943).


‏2- Reprinted with permission. Is Aristotle a Misogynist? Christopher staves


#ئاستانە_Astanat

6/2/2024 3:21:02 PM