چۆن دڵخۆش بین بە جەژن لەم دۆخەدا؟

زۆر جار جەژنی ڕەمەزان و قوربان هاو زەمانە لەگەڵ چەوساندنەوەی موسڵمانان لە وڵاتێک لە وڵاتانی جیهان. ئیدی زۆرێک لە موسڵمانان لە وڵاتەکانی دیکە دەپرسن: "چۆن دڵخۆش بین بە جەژن لەم دۆخەدا؟" ئێمەش دەڵێین: "دڵخۆش بن، بەڵکوو دڵخۆشبوونتان بە جەژن پیشان بدەن."


چونکە ئەو پەروەردگارەی کە فەرمانی کردووە گرنگی بدەین بەو ناڕەحەتییانەی تووشی موسڵمانان دەبێت، هەر ئەوە فەرمانی کردووە دڵخۆش بین بە پەرستش و عیبادەتەکانمان. خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾ [البقرة: ١٨٥]. واتا: «ڕۆژەکانی -تەواو- پێ بن و یادی خودا بکەنەوە؛ کە ئەو ڕێگەی پیشان داون و پێویستە شوکرانەی بکەن.»، هەروەها دەفەرمووێت: ﴿قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ﴾ [يونس: ٥٨]. واتا: «بێژە: لەو چاکە و بەزەییە -کە خوا دەربارەی ئێوەی کرد- کەیفخۆش بن.»


جەژنەکان ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینە لە بەرانبەر ئەنجامدانی پەرستشەکان و فەزڵ و پاداشتی خودا کە چاوەڕێی دەکەین، جا ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بێت، یان پەرستشەکانی دە ڕۆژی (ذي الحجة) بێت.

خۆشی و شادیی جەژن دەربڕن لە ڕقی ئەوانەی کە دەیانەوێت لێمان تێک بدەن، تووڕەکردنی دوژمنانی ئیسلام دەچێتە ناو چوارچێوەی کار و کردەوەی چاکەوە: ﴿وَلَا يَطَـُٔونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ ٱلْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَّيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٌ صَـٰلِحٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ﴾ [التوبة: ١٢٠]. «هەر هەنگاوێکی دەیهاوێن، خوانەناسان تووڕە دەکات و هەر زەربەتێک لە دوژمنی دەوەشێنن، گشتی خودا بە چاکەیان بۆ دەنووسێت. خوا پاداشی چاکەکاران ون ناکات».


لە پەرتووکی: «مزگێنییەکان»

نووسینی: «د. ئیاد قونەیبی»


#ئاستانە_Astana

6/19/2024 10:05:16 AM