خۆنەویستی و خاکیبوونی سەڵاحەددین
خۆنەویستی و خاکیبوونی سەڵاحەددین
ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلیزی «هامڵتۆن» لەبارەی سەڵاحەددینی ئەیوبییەوە دەڵێت: "دەستکەوتەکانی سەڵاحەددین تەنیا لە ڕێگەی پێشەوایەتیکردنی لە ئازایەتی و خاوەن بڕیارێتییەوە نەبوو، هەرچەندە ئەوانە لە سروشت و ئاکارەکانی بوون کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت، بەڵام ئەو زیاتر بوو بە خاوەن دەستکەوت لە ڕێگەی خۆنەویستی و خاکیبوونییەوە، هەروەها بەخشدەیی و بەرگریکرنی لە ئیسلام بەرانبەر دوژمنانی و ئەوانەشی لە ڕووکەشدا لەگەڵی بوون.
لەگەڵ ئەوەی کە کەسێکی خۆشباوەڕ نەبوو، بەڵام هەتا بڵێیت سادە و پاک بوو، دوژمنانی نێوخۆ و دەرەکی لە ئاستی کارەکانیدا حەیرانی بووبوون، چونکە وایان دەزانی هەمان ئەو پاڵنەرانەی ئەمان هەیانە بۆ دەسەڵات، ئەویش هەیبێت، بۆیە چاوەڕوان بوون وەک ئەوان یاریی سیاسی بکات!"
سەرچاوە:
هاملتون جب
صلاحدين الايوبي _تحرير د. يوسف ايبش
#سەڵاحەددین_لە_دیدی_ڕۆژئاوادا
#ئاستانە_Astana