هاوار بە ماڵی یەکێک کە خوێنی خەڵکی بێتاوانی لە گەردن بێت
﴿وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ ٨ بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ٩﴾ [التكوير: ٨-٩]
هاوار بە ماڵی یەکێک کە خوێنی خەڵکی بێتاوانی لە گەردن بێت. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت:
(لَنْ يَزالَ المُؤْمِنُ في فُسْحَةٍ مِن دِينِهِ، ما لَمْ يُصِبْ دَمًا حَرامًا)واتە: مرۆڤ لە مەجال و فراوانیدایە لە دین و ئیمان و لێپرسینەوەیدا تا ئەو کاتەی تووشی خوێنێکی ناحەق دەبێت.
زامی هەڵەبجە، زامی خوێنێکی بەناحەق ڕژاوە بە بەرچاوی جیهانی تازەوە، بەو هەموو لاف و گەزافەی مافی مرۆڤ و هاوشێوەکانی.