دوێنێ ئاوێنەی ئەمڕۆیه!

دوێنێ ئاوێنەی ئەمڕۆیه!


بارودۆخی ئێستا زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی لەسەر هێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر وڵاتانی موسڵمان بخوێنیتەوە، بارودۆخەکە زۆر لەیەک دەچێت!


- موسڵمانانی بەغداد نزیکەی سی ساڵ تەماشای هێرشی مەغۆلەکانیان بۆ سەر دەوڵەتی خواریزمی دەکرد، چونکە پێیان وا بوو مەترسییەکە لێیانەوە دوورە.


- مەغۆلەکان لە سەرەتادا دژی هەندێک گروپی لادەر لە ئیسلام وەک «حەشاشیەکان» جەنگان و لەناویان بردن. هەندێک لە موسڵمانانیش بەمە دڵخۆش بوون، بەهۆی جیاوازییە مەزهەبی و عەقیدەییەکانیان لەگەڵیان.


- خەلیفەی عەباسی بەردەوام هەوڵی دەدا لەڕێگەی دیاریپێشکەشکردنەوە لە هۆلاکۆ نزیک بێتەوە و، پەیمانی لەگەڵ بەست، پێی وابوو مەغۆلەکان ڕێز لە پەیمانەکانیان دەگرن.


- کاتێک پەیوەندییەکان گرژ بوون و هەڕەشەی هۆلاکۆ گەیشتە خەلیفە، نەیدەزانی هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاوانە وەربگرێت و پەیامی دژ بەیەکی دەنارد. واتە پێی دەگوت ئاگادار بە ئێمە بەهێزین، بەڵام چۆنە ئەم دیارییانە وەربگریت و وازمان لێ بهێنیت. وەک ئەوەی هەوڵ بدات لە ڕووی سیاسییەوە زیرەک بێت!


- لە کاتێکدا هۆلاکۆ داوای چەک و کەرەستەی سەربازی لە فەرمانڕەوای موسڵ دەکرد -کە ئەویش هاوپەیمانی بوو- خەلیفە خەڵکی دەنارد بۆ موسڵ تا ئامێری مۆسیقا بکڕێت و گۆرانیبێژ و میوزیکژەن بانگهێشت بکات. -سەرقاڵی ئاهەنگ و سەرگەرمکردن بوو-


- کاتێک مەغۆلەکان گەمارۆی بەغدادیان دا، هەندێک لە موسڵمانان بە سەرکردایەتیی فەرمانڕەوای موسڵ -کە دواتر کوڕەکەی کچی هۆلاکۆی خواست- بەشداریی گەمارۆدانەکەیان کرد.


- جیاوازییەکی گەورە لە چەکداریدا لە نێوان مەغۆل و عەباسییەکان هەبوو. سەیرەکە ئەوەیە کە دەوڵەتی خیلافە هیچ هەژار نەبوو، بە پێچەوانەوە، ئاڵتون و زێڕێکی بێ سنووریان هەبوو، بەڵام خەلیفە ڕاوێژی هەندێک لە خائینەکانی وەرگرت کە قەناعەتیان پێ هێنابوو مەغۆلەکان خوازیاری ئاشتین، ئێمەش وەک دەوڵەتێکی دەوڵەمەند پێویستیمان بە کڕینی چەک، یان ئامادەکردنی سوپا نییە و ناکۆکییەکان بە ئاشتی چارەسەر دەکرێن.


- کاتێک هۆلاکۆ لە کۆتاییدا خەلیفەی گرت و ناچاری کرد شوێنی گەنجینەکانی زێڕی پیشان بدات، لە گەمژەییەکەی سەرسام بوو، چۆن ئەو هەموو پارەیەی هەیە و خەرجی ناکات بۆ گەشەپێدانی سوپاکەی تا لە مەغۆلەکان باشتر بێت.


- ئەوەی ڕووی دا بۆ خەڵکی بەغداد وردەکارییەکانی نانووسم، بەڵام دەتوانن لەسەر کەوتنی بەغداد لە ساڵی (١٢٥٨) بخوێننەوە. ئەگەر بمانەوێت بیرۆکەکە نزیک بکەینەوە، بۆمبی هێرۆشیما لەوانەیە بەبەزەییتر بێت لەوەی بەسەریان هات.


موحەممەد مەمدوح عەبدولباریء


#ئاستانە_Astana

 

4/2/2025 9:48:31 PM