تێڕوانینت بۆ سەرکەوتن، ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕتە
تێڕوانینت بۆ سەرکەوتن، ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕتە
سەرکەوتن چەمکێکی بەهاییە و، چەمکە بەهاییەکان لە هۆشیاریی مرۆڤدا دیاری دەکرێن. بەپێی دیدی مرۆڤ بۆ گەردوون و سەرچاوەی بەرزی کە باوەڕی پێی هەیە و سەر بە ئەوە.
تۆ کەسێکی پڕیت لە دیدی ماددی؛ ئاساییە کە کار و مووچەی مانگانە و ڕادەی بوونی ماددییات لە لات و ناوبانگت لەناو خەڵکدا ببن بە پێوەرەکانی سەرکەوتنت.
تۆ کەسێکی پڕیت لە دیدی باوەڕداری؛ ئاساییە کە چاکی، ڕاستی، گوێڕایەڵی بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی (️ﷺ)، دوورکەوتنەوە لە گوناهـ، ناوبانگت لای دانیشتوانی ئاسمان ببن بە پێوەرەکانی سەرکەوتنت.
لەبەر ئەمە؛ کاتێک کەسێکی تر ڕەخنەت لێ دەگرێت کە تۆ «شکستخواردوویت و هیچ بەهایەکت نییە»، ئەوا ئەو بەپێی چەمکی سەرکەوتن لە لای خۆی بڕیار دەدات. وەک هەندێک باوک کە ڕەخنە لە کچەکانیان دەگرن، بەڵکوو فشاریشیان دەخەنە سەر، لەبەر ڕەتکردنەوەی دەرچوون بۆ کار و دەڵێن: "تۆ شکستخواردوویت، هیچ بەهایەکت نییە، سەیری فڵانە کەس بکە کارمەندە، ئۆتۆمبێلی هەیە، خانووی بۆ خێزانەکەی کڕیوە." لە ڕاستیدا ئەم باوکانە پڕن لە دیدی ماددی، لەبەر ئەوە بە چاوێکی ماددی سەیری کچەکانیان دەکەن.
دووڕووە نوێیەکان: «عەلمانی، لیبراڵی، مۆدێرنە» کاتێک ڕەخنەت لێ دەگرن کە تۆ «دواکەوتووییت، کۆنەپەرستیت، تاریکپەرستیت»، ئەوا ئەو بەپێی چەمکی سەرکەوتن لە لای خۆیەوە بڕیار دەدات کە بریتییە لە: زینا، لادان، سەرلێشێواویی ماددی، کرانەوەی بێسنوور، لەبیرکردنی خوا و ڕۆژی دوایی، ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی شەرع بە سەریدا.
کەواتە سەرچاوەی سەرکەوتنت دیاری بکە، بۆئەوەی بتوانیت سروشتی ئەو سەرکەوتنە تێبگەیت کە دەتەوێت، دوای ئەوە گوێ مەدە بەوەی ئەوانی تر دەربارەی تۆ دەیڵێن. تۆ موسڵمانیت و پێویستە چەمکی سەرکەوتن لە دیدی ئیسلام وەربگریت بۆ خۆت و ژیان و چارەنووس دوای مردنت. نابێت شەرم بکەیت لە ڕاگەیاندنی چەمکی سەرکەوتنت لەبەردەم ئەوانی تر، چونکە ئەوانە لابەلا و ڕەشەخەڵکن، ژیانی دونیا فریوی داون.
نورەددین قوتيت
#ئاستانە_Astana