مافی کێشانی «وێنەی کاریکاتێری» پێشێل کرا!

مافی کێشانی «وێنەی کاریکاتێری» پێشێل کرا!

دادگایەکی فەڕەنسی، ڕۆژی هەینی، بڕیاری پێبژاردنی ۱۰ هەزار یۆرۆی سەپاند بەسەر ئەو وێنەکێشەی کە کاریکاتێرێکی لەسەر ماکڕۆن دروستکردبوو کە وەک هیتلەر دەریخستبوو!

«میشێڵ ئانجی»، وێنەکێشی کاریکاتێرەکە لە تویتێکدا دەڵێت: "بڕواناکەم؛ مافی کێشانی وێنەی کاریکاتێری ئەمڕۆ لە تۆڵۆن لەژێر خاک نرا."

ئەمە دوای ئەوە هات، وێنەکێشێک وێنەیەکی کاریکاتێری لەسەر ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا کێشا کە تێیدا وەک هیتلەر دەریخستبوو بەهۆی سیاسەتی بە زۆر کوتان و بڵاوکردنەوەی ڤاکسین!

بەڵام ماکرۆن وەک جاران بە سنگی فراوانەوە کاریکاتێرەکەی قبوڵ نەکرد و داوای یاسایی تۆمارکرد، لە کۆتاییدا وێنە کێشەکە بە ۱۰ هەزار یۆرۆ بژاردنی بۆ کرا.

پارێزەری «میشێڵ ئانجڵی» وێنەکێش، دوای دەرچوونی بڕیارەکە وتی: "مافی کێشانی وێنەی کاریکاتێری پێشێل کراوە".

لە کاتێکدا پێشتر ماکرۆن بە ئازادی بیروڕا و مافێکی ئاسایی دەبینی کە کاریکاتێر لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ بکرێت، کە نزیکەی دوو ملیار مرۆڤ بە پێشەوای خۆیانی دەزانن و لە دایک و باوکی خۆیان خۆشتریان دەوێت.

#ئاستانە_Astana

سەرچاوە: 
https://cutt.ly/lEf1oqE

9/21/2021 10:03:59 AM