مەسیحیەت لەنێوان بانگەشەی ئاشتی و ئایینی خوێن ڕشتندا

تكايە هەرکەسێک حەز بە بۆنى خوێن ناكات، با ئەم دەقانەى خوارەوە نەخوێنێتەوە

ئايينى مەسيحيەت، ئايينى ئاشتى و كۆتری سپیيە، ئايينى مرۆڤ دۆستی و میهرە، پەیامی خۆشەويستى و دروشمی سۆزدارانەيە، ئايينى پەرش كردنى هەناسەی ئەوین و دڵداریيە.
بۆ هەر قەشەیەک دەنواڕیت، وەک پەيامبەرى ئاشتى نمایش دەکات، گوێ لە دەنگۆى هەر كڵيسایەک دەگریت دەبێتە بڵند گۆى خۆشەويستى. كام وتار و گوفتارى ئەوانە نیشان دەکەیت وەک ئاوازی فريشتە سپیيە نورانيیەكان دەخوێنێت.
بەلام ئايا پەرتوكى پيرۆزى ژێر دەستيان هەمان تەجەللا دەکات؟ ئايا تەورات و ئينجلى ئەوان بۆنی عەترى نەرگس و گاردينيای لێدێت؟ ئايا دەق و وشە و ئيسحاحەكانى ئەم پەرتوكە هەمووى ئەم ڕووە فريشتاويەيە، كە بۆ خەڵكيان وێنا كردوە؟
بفەرموون خۆتان ئامادە بكەن بۆ پياسەيەك بە نێو كۆڵان و شەقامەكانى پەرتوكى پيرۆز، چاوپێخشانێكى سەر پێى بكەن بە نێو دێرەكانى هەردوو پەيامەكەيدا، كۆن و نوێ (تەورات و ئینجیل)، گوێ لە پەيامبەرانى ئەم پەرتوكە بگرن و سەراسیما بتانگرێ، شۆک ببن، بەڵێ گەڕان بەناو لاپەڕەکانی ئەم پەرتوكەدا پياسە كردنە بە نێو كوچە و كۆڵانى شار و وڵاتە خاپور كراوەكانى مێژوودا، لە سەردەمى موساوە تا دەگات بە ئێستا، ڕۆيشتنە بە ناو هەموو ئەو جەنگە خاپورکارانەدا، كە دەقەكانى ئەم پەرتوكە لە پشتەوەى بوون
.
چاوپێخشانێك واتە بينینى كابوسى جەنگە جەرگ بڕەكان بە كوشتنى مناڵ و ئافرەت و پير و گەنج و ئاژەڵ و تەواوی رۆح لەبەری ئەو ڕۆژگارانەی کە ئەم دەقانە فەرمانڕەواییان تێداکردوە.
گوێ گرتنە لە ئەهريمەنی جەنگەكان و پياوكوژەكان و ئيبليسەكانى تۆقاندن، تكايە ئەوەى حەز بە بۆنى خوێن ناكات با ئەم دەقانەى خوارەوە نەخوێنێتەوە، ئەوەى دڵى لاوازە با گوێ لەم برگانەى پەرتوكى پيرۆز نەگرێت، هەرکەسێک حەز ناكا دڵی بگوشرێت، با لێرەدا بوەستێت و باقى وتارەكەمان تەواو نەكات
.
ئايا دەزانیت تاكە پەرتوك لە سەر رووى زەوى فەرمان بە كوشتنى مناڵ دەكات پەرتوكى پيرۆزە؟
((ئێستاش هه‌موو منداڵه‌ نێرینه‌كان بكوژن له‌گه‌ڵ هه‌ر ژنێك كه‌ له‌گه‌ڵ نێر جووت بووه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاو جووت نه‌بوون بۆ خۆتان به‌ زیندوویی بیانهێڵنه‌وه‌)) سفر العدد، إصحاح 31 : 17-18.
ئايا دەزانىت تاكە پەرتوك ئاشتى قبوڵ ناكات و لە گەل ئاشتى خوازانيش ماڵ كاول كارە پەرتوكى پيرۆزە؟
((كاتێك له‌ شارێك نزیك ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بجه‌نگن، بانگی بكه‌ن بۆ ڕێككه‌وتن، جا ئه‌گه‌ر بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و ده‌رگای بۆ كردنه‌وه‌، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی تێیدان بۆ ئێوه‌ بێگاری و كارت بۆ ده‌كه‌ن.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاشتییان نه‌ویست و له‌ دژتان جه‌نگان ئه‌وا ئابڵوقه‌ی بده‌ن. كاتێك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئه‌وی دایه‌ ده‌ستتان، ئه‌وا به‌ شمشێر له‌ هه‌موو پیاوه‌كانی بده‌ن،به‌ڵام ئافره‌ت و منداڵ و ئاژه‌ڵی ماڵی و هه‌موو شتێكی دیكه‌ كه‌ له‌ناو شاره‌كه‌یه‌، هه‌موو تاڵانكردنه‌كه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتتان، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوژمنانتان به‌كارده‌هێنن كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان پێتانی دا. ئاوا ده‌كه‌ن به‌ هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی زۆر له‌ ئێوه‌ دوورن، ئه‌وانه‌ی له‌ شاره‌كانی ئه‌م گه‌لانه‌ی ئێره‌ نین، به‌ڵام شاره‌كانی ئه‌م گه‌لانه‌ی كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌ میرات ده‌تانداتێ، هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی لێ مه‌هێڵنه‌وه‌.)) سفر التثنيە : إصحاح 20 : 11-16.
ئايا دەزانیت تاكە پەرتوك فەرمانى كوشتنى گيانداران بە مەبەستى كاول كارى ده‌كات پەرتوكى پيرۆزە؟
((شاره‌كه‌یان بۆ یه‌زدان ته‌رخان كرد و هه‌رچی تێیدابوو له‌ پیاو و ژن و منداڵ و پیر، هه‌تا گا و مه‌ڕ و گوێدرێژه‌كانیشیان به‌ زه‌بری شمشێر قڕ كرد.)) سيفرى يشوع : إصحاح 6 : 
21.
ئايا دەزانیت تاكە پەرتوك خوداكەى نەفرەت لە ئاشتى خوازان و دوور لە شەر دەكات پەرتوكى پيرۆزە؟
((نه‌فره‌ت لێكراوه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌وه‌زه‌لی كاری یه‌زدان ده‌كات!
نه‌فره‌ت لێكراوه‌ ئه‌وه‌ی شمشێره‌كه‌ی له‌ خوێنڕشتن ڕاده‌گرێت!)) سفرى إرميا إصحاح 48: 10.
ئايا دەزانیت تاكە پەرتوك فەرمانى بە هەڵدرينى ئافرەتانى دوو گيان دەكات پەرتوكى پيرۆزە؟
((خه‌ڵكی سامیره‌ تاوانبار ده‌كرێن، چونكه‌ له‌ خودای خۆیان یاخی بوون، به‌ شمشێر ده‌كوژرێن
منداڵه‌كانیان تێكده‌شكێنرێن، سكی سكپڕان هه‌ڵده‌دڕێت)) سفرى هوشع : إصحاحى 13 : 16.
ئايا دەزانیت تاكە پەرتوك فەرمان بە سەر برينى ئەسيرەكان و مرۆڤەكان دەكات پەرتوكى پيرۆزە؟
((دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه‌ ئێره‌ و له‌به‌رده‌مم سەريان ببڕن)) لۆقا إصحاحى 19 : 27.
بە دەيان دەق و برگەى تر كە بۆنی خوێن و دوكەل و ماڵ وێرانى لێ دێت، خوێنێك لە ژێر نينۆكى هەموو گاورەكانى مێژوو دەبينرێت

3/28/2020 6:32:29 AM

بەشەکانی کورتە وتار

1