مەسیح .... لەنێوان زیندوو کردنەوە و خودایەتیدا.
بەلێ مەسيح مردووى زيندوو كردۆتەوە بەشایەتی قورئانى پيرۆز
(وَأُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ ) ال عمران : 49.
عيسا (عليه سلام) دەيفەرموو (وه مردوانیش زیندوو دهکهمهوه به فهرمانی خوا).
كەوابوو ناکرێت عيسا بە خودا بکرێت؟ لە كاتێك دا
مردوو زيندوو كردنەوە كارى خودايە ...وەك لە قورئانى پيرۆز دا هاتوە
((ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَى)) (الحج : 6)
خوا حهق و ڕاسته وه بێگومان مردووهکان زیندوو دهکاتهوه ئێمە بۆيە مەسيح ناكەين بە خودا چونكە ئەو ئەوكارەى ئەكرد بە فەرمانى خودا ..
ئەمەش بە شایەتی قورئانى پيرۆز ..
بەلام بابای مەسيحى باوەرى بە قورئانى پيرۆز نى يە ... بەلكو باوەرى بە پەرتوكى پيرۆزە ..
بۆيە با گوێ لە شەهادەى پەرتوكى پيرۆزيش بگرين كە مەسيح لە پەرتوكى پيرۆزيش مردووى زيندوو ئەكردەوە بە فەرمانى خوا
وە هەموو پەرجوو و كارەكانى بە فەرمانى خودا دەكرد
ئينجلى يۆحەنا ئيصحاحى 5 : دەقى 19 (لهبهر ئهوه عیسا وهڵامی دانهوه: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دهڵێم: كوڕهكه ناتوانێت له خۆیهوه هیچ شتێك بكات ئهوه نهبێت كه دهیبینێت باوك دهیكات، چونكه ههرچی باوك دهیكات، كوڕهكهش دهیكات.)
كەواتە مەسيح پر بە قورگى هاوار ئەكات من ناتوانم لە خۆمەوە هيچ شتێك بكەم ... هەموو خودا بۆم ئەكات .. ئايا باوەرى پێ ئەكەن يان ناء ؟؟