پەرتووکی «ململانێی دەق»
نوسهر: د. فەهد ساڵح عەجلان
چاپ: یەکەم
وەڵامێکی هزریی قووڵە بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی کە لەنێوان دەقی پیرۆزی ئیسلامی و، واقیعی سەردەمی مۆدێرندا دروست بووە. نووسەر تەنها باسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسلام و عالەمانییەت ناکات، بەڵکوو شیکاری بۆ چەمکی نوێ و ڕادیکاڵی وەک «بەئیسلامیکردنی عالەمانییەت» و، «بەعالەمانیکردنی حوکمە شەرعییەکان» دەکات.
پەرتووکەکە وەڵامی پرسیارە بنەڕەتییەکانی وەکوو: "ئایا کەرەستە و بنەماکانی فیقهـ و ئیجتیهاد توانای وەڵامدانەوەی پرسیارە هەنووکەییەکانیان هەیە؟" و، "چۆن دەکرێت لەناو جیهانێکی لیبراڵیدا، خوێندنەوەیەک بۆ شەریعەت بکرێت کە هەم وەفادار بێت بە ڕەسەنایەتییەکەی و هەمیش لەگەڵ ڕۆحی سەردەمدا بگونجێت؟" دەداتەوە.
ئەم پەرتووکە تەنها شیکارییەک نییە، بەڵکوو هەوڵێکی بوێرانەیە بۆ هەڵوەشاندنەوە و دووبارە داڕشتنەوەی چوارچێوەی تێگەیشتن لە دەق لەناو گێژاوی فیکری و سیاسیی هاوچەرخدا.
|