بەڵێ قورئان پارێزراوە
نوسهر: تۆفیق کەریم ، ئەندازیار عوسمان ، فازڵ قەرەداغی ، ئامینە صدیق ، یاسین زانگەنە ، ئیکرام کەریم
چاپ: دووەم
ئەم کتێبەی بەردەستتان..
کۆکراوەی شەش کتێبە کە لە وەڵامی کتێبێکدا نوسراوە بەناوی (ئایا قورئان پارێزراوە؟) کە کتێبەکە دژ بەقورئان نوسراوە، پڕۆژەی تیشك بەشەش کتێب وەڵامی داوەتەوە و بەزنجیرە بڵاویان کردۆتەوە، ئێمەش (گروپی ڕاگەیاندن) لە ئینستتیوتی بانگخوازان، بەباشمان زانی کە ئەو کتێبە پێکەوە بڵاوبکەینەوە.
ئێمە بڕوامانوایە کە نە عەقڵ نە تەکنەلۆژیا و زانست و فەلسەفە ناتوانن جێگەی ئاین بگرنەوە و بێمنەت ببن لێی، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەم عەقڵ و هەم زانست ئەتوانن بەهەموو هێزیانەوە ببنە پاڵپشت بۆ ڕاستیەکانی ئیسلام و زەڕوورەتی ئەو ڕاستیانە بسەلمێنن بۆ ئەم مرۆڤە وەك تاك و وەك کۆمەڵگەش، وەکو فیکر و وەکو سیاسەتیش.
ئێمە دەرگای توێژینەوە لە ئینستتیوتی بانگخوازان ئەکەینەوە و ئومێدەوارین کە وەك پڕۆژە پیرۆزەکەی تیشك ژمارەی توێژینەوەکانمان تا سەد نەوەستێت..
وما ذلك علي الله بعزیز..
|