پێغەمبەر مووسا و پێوەرە عەقڵييەكان_
نوسهر: نهاد جلال حبیب اللە
چاپ: یەکەم
بەسەرهاتى پێغەمبەر مووسا كە لە قورئانى پيرۆزدا باسكراوە، بەجوانى ئەوەمان بۆ روون دەكاتەوە، لەوديو لێكدانەوەو حيساب و كيتابى عەقڵەوە، ويستى خوا هەيە، ئەوكاتەى لە روانگە عەقڵيى و واقيعيەكەوە دەگەينە قەناعەتێك، ويستى خوا شتێكى ترە و ويستى خواش پێش لێكدانەوە مرۆييەكان دەكەوێت،
ئەم نووسينە باس لەم بابەتە دەكات، بۆ ئەمەش شەش وێستگەى ژيانى ئەو پێغەمبەرە ئولولعەزمە بە نموونە وەرگيراوەو دواجار دەگاتە ئەو ئەنجامەى، كێشەى نێوان عەقڵ و نەقڵ ئەوەيە كە كەسانێك نەقڵ هەتا ئەو سنوورە قبووڵ دەكەن كە پێوەرە عەقڵييە سنووردارە مرۆييەكانى سەرزەوى نێو رۆژگارى ئەمڕۆ قبووڵى دەكەن، واتە عەقڵى سنووردارى مرۆيى هەم لە رووى كات و شوێن و بارودۆخ و دابونەريتيشەوە، دەكەن بە بڕياردەر لەسەر نەقڵێك كە سنوورى كات و شوێن و بارودۆخ و دابونەريتە ناوچەييەكانى تێپەڕاندووە.
|