کتێبخانە

ڕاکردن یان خۆدزینەوە؟


نوسه‌ر:   ڕاشد ئیکڕام

چاپ:  یەکەم


لەم کتێبەدا سێ شتی زۆر سەیر و تازە دەبینین:
1. ئەوەی کە دەگوترێت موعتەزیلە ڕەمزی عەقڵ و عەقڵکارین، بەو ڕاهاییە وانییە و زۆرجار پێچەوانەکەی ڕاستە، بەڵگەش ئەم دیبەیتە دیکۆمێنتارییە کە لە کتێبەکەدا باسکراوە.
2. ئەوەی کە دەڵێن ئەهلی سوننە زیاتر پشت بە دەق دەبەستن و دوورن لە عەقڵانییەت، ناڕاستە و پێچەوانەکەی ڕاستە، بە بەڵگەی ئەم دیبەیتە دیکۆمێنتارییە.
3. ئەمەی کە دەڵێن دەسەڵاتی ئیسلامی (خەلافەتی ئیسلامی) گوێی بە پلۆرالیزم نەداوە و ئازادی فیکر و ڕاگۆڕینەوەی لە خەڵک زەوت کردووە، پێچەوانەکەی ڕاستە، بە بەڵگەی ئەم دیبەیتە دیکۆمێنتارییە مێژوویییە.
کەواتە بۆ ئەوەی ڕاستی ئەم مەسەلە بزانیت کە ئەهلی سوننەت و جەماعەت ڕەمزی عەقڵ و نەقلن و موعتەزیلەش ڕەمزی ئیرهابی فیکری و ئیرهابی سیاسین، دەسەڵاتی ئیسلامیش ڕەمزی هاوسەنگی و پێکەوەیین ئەم کتێبە بخوێنەرەوە.