قەڵغانەکان
نوسهر: أحمد سید - وەڕگێڕانی : ڕێکخراوی ئاستانە
چاپ: یەکەم
لە مێژووى مرۆڤايەتيدا، جەنگەكان بەشێكى ديار و بەرچاويان داگيركردووەو پشكێكى گەورەى ئەو مێژووەيان بۆ خۆيان پچڕيوە، جەنگيش لەسەر دوو پايەى بنەڕەتيى وەستاوە: هێرش و بەرگريى، مرۆڤ لە هەردوو بارەكەدا پێويستيى بە پێناوەكانى جەنگ هەيە، بۆ هێرشبردن كۆمەڵێك چەكى بەكارهێناوەو بۆ بەرگريكردنيش كۆمەڵێك چەكى دى، دەبينين جەنگەكانيش تەنها لە جەنگى شمشێر و تير و رم و چەكى ئاگريندا سنووردار نەبون، بەڵكو چەند مەيدانى ديكەى ململانێ هەن، هەندێ جار پێناوەكانى جەنگەكە زمان و پێنووسن، هەتا ئێستايش وەك هێرشێك بۆ سەر ئيسلام، گومانەكان بەرامبەر بە قورئان و پێغەمبەرى ئيسلام و شەريعەتى خوا دەوروژێنرێن، ئەم شەپۆلانەى ئەمڕۆش كە هەن، كشانێكى نوێى ئەو جەنگە گوفتاريانەن كە هەركەس بە قەڵغان خۆى بپارێزێت لێيان، رزگارى بووە، هەركەسيش قەڵغانەكەى ورد و چڕ نەچنيبێت، تيرێك بەر قەڵغانەكەى دەكەوێت و لە درز و كەلێنێكەوە، قەڵغانەكە دەبڕێت و كەسەكە دەپێكێت.
|