هەواڵە مەزنەکە
نوسهر: موحەممەد عەبدوڵڵا دراز
چاپ: یەکەم
پەرتووکەکە تایبەتە بە ڕوونکردنەوەی چەند ڕوویەکی نوێ لە ڕووەکانی «ئیعجازی قورئان» لە بواری ڕوونبێژی (بیان) و زمانەوانی و عەقڵیدا. باسەکانی پەرتووکەکە سەبارەت بە ئیعجازی قورئان بە ڕادەیەک بەهێز و سەلمێنەرە، ئەگەر لە بابەتی ئیعجازدا هیچ کتێبێکی تر نەبێت، ئەوا ئەم کتێبە وەک بەڵگەیەکی بەهێز بەسە بۆ ئەم بوارە گرنگ و پێویستە، چونکە بە تەواوی ئەوانە دەمکوت دەکات کە نکۆڵی لەوە دەکەن قورئان پەرتووکێکی ئاسمانی بێت.
|