حەوا و ئاڵنگارییەکانی سەردەم
نوسهر: تەسنیم ڕاجیح
چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە باس لەو ئاڵنگارییە هاوچەرخانە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە، نووسەر پەرتووکەکەی بەسەر سێ بەشدا دابەش کردووە، ئەوانیش: «دایکایەتی و مێینەیی و ژیان.» لە بەشی یەکەمدا نووسەر باس لە ئەزموونی تایبەتی خۆی لەگەڵ دایکایەتیدا دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بووەتە هۆی گۆڕینی ژیانی. لە بەشی دووەمدا باس لە چەمکی مێینەیی و چۆنیەتیی پێناسەکردنی لە کۆمەڵگەدا دەکات، هەروەها باس لەو فشارانە دەکات کە بە هۆی پێوەرەکانی کۆمەڵگە سەبارەت بە مێینەیی لەسەر ژنان دروست دەبن، پاشان لە بەشی سێیەمدا نووسەر باس لە ئەزموونە جۆراوجۆرەکانی ژیان وەکوو: «خۆشەویستی و لەدەستدان و سەرکەوتن و شکست» دەکات، پاشان باسی ئەو وانانە دەکات کە لەم ئەزموونانە فێری بووە.
|