پێگەو ڕۆڵی کورد لە دەوڵەتی ئەیووبیدا
نوسهر: هامنۆ ئەیوب هەورامی
چاپ: یەکەم
کوردەکان لە ڕووی سەربازییەوە پێکهاتەیەکی لەبار و ناوازەیان هەبوو، بۆ نموونە: «حەسەنی کوڕی عیسای عەباسی» لە پەرتووکەکەیدا باسێکی گشتیی نەتەوەکانی ئەو کاتە و تایبەتمەندییەکانیانی کردووە، یەکێک لەو نەتەوانەش کە باسی کردوون، کورد بووە، یەکەم شت دەربارەیان دەڵێت: "سوار و پیادەکانیان بە جەربەزەیی و ئازایەتی و بەهاناهاتن و غیرەت لە هەموو بارودۆخێکدا ناسراو بوون." هەروەها لە پەرتووکی دیکەدا باس لە دەستڕاستی و نیشانەشکێنییان کراوە و، لەو چەکانەی کە بۆ ئەو بوارە بەکاریان هێناوە چەقۆ بووە کە توانایەکی سەرنجڕاکێش و جوانیان لێوەی نیشان داوە.
|