کتێبخانە

«جوولەکە و درۆکانیان»


نوسه‌ر:   مارتن لۆسەر

چاپ:  یەکەم


ئەم پەرتووکە دەمانباتەوە بۆ ئەو ژینگە تاریکەی سەدەکانی ناوەڕاستی ڕۆژئاوا کە تێیدا هەستە ئایینییەکان زۆر بەهێز بوون و، ئایین پێگەیەکی گەورەی لە کۆمەڵگەدا هەبوو، کڵێسا وەک نوێنەری ئایین هەژموون و دەسەڵاتێکی کاریگەری بەسەر بیر و دڵی خەڵکدا هەبوو، هەر کەسێک بۆچوونەکانی دژ بە کڵێسا بووایە ڕەت دەکرایەوە.  


پەرتووکەکە لاپەڕەیەک لەو پێکدادانە ئایینییە پڕ تەنگەژانە دەخاتە ڕوو کە لە ئەورووپا بە گشتی و لە ئەڵمانیا بە تایبەتی لە نێوان جوولەکە و مەسیحییەکاندا هەبوون.


 ئاماژە بەو کارە دزێوانەی جووەکان دەکات کە لە ئەورووپادا بوونەتە مایەی کێشە و بەریەککەوتن لەو سەروبەندەدا، لەو ڕووەوە هێندێک ڕووداوی واقیعی تۆمار کردووە کە نووسەر خۆی ئەزموونی کردوون و تێیاندا ژیاوە. هەروەها بۆچوونی «ڕاستڕەوی مەسیحی» و ئاراستەی کڵێسای پرۆتستانت لەو وەختەدا پێشکەش دەکات، لەم لایەنەوە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی گرنگە. هەروەها دەرخەری تێڕوانینی پیاوانی کڵێسایە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە هەمبەر پرسی جوولەکەکان و چۆنیەتی چارەسەریان لەمەڕ ئەو پرسە و، داهاتوویان لە ئەورووپادا.