بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی: ٢
نوسهر: پ. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
چاپ: یەکەم
پەرتووکێکی زانستی و گرنگ و بنەڕەتییە دەربارەی ئەو گومانانەی کە لە سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ)دا دەربارەی کەسایەتی و ئەقڵ و ڕەوشتی خراونەتە ڕوو. بە شیکردنەوەیەکی ورد و بەڵگەدار یەک بە یەکی ئەو تۆمەتانە دەخاتە ژێر تیشکی لێکۆڵینەوە. هەروەها پەرتووکەکە گفتوگۆ لەسەر ئەو بەرنامە سیستەماتیکە دەکات کە لە شێواندنی کەسایەتی پێغەمبەردا (ﷺ) پەیڕەو کراوە، وەک: شێتی، درۆزنی، شاعیری، جادووگەری و، بوونی مامۆستا و فێرکەر لە پشتییەوە. توێژینەوەیەکی گرنگە بۆ هەرکەسێک بیەوێت بەراوردێکی بابەتیانە لەنێوان ئیسلام و ئایینەکانی پێشوودا بکات و لە سەرچاوە ڕاستەقینەکەی پەیامەکە تێبگات.
|