کتێبخانە

جوانیی ئایین


نوسه‌ر:   فەرید ئەنساری

چاپ:  یەکەم


ئەم پەرتووکە جوانیی جەوهەریی ئیسلام لە ڕووی عقیدە و شەریعەتەوە دەردەخات، هەروەها باسی کرۆکی جوانیی ئایینداری دەکات. ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگە لەوە بگیرێت کە دووکەڵی ئاگرە هەڵگیرساوەکانی ئەم سەردەمە بیناییمان لێڵ بکات و نەبینین چەندە دەوڵەمەندین بە جوانییەکان و نەتوانین خۆمان بەم جوانییانە بڕازێنینەوە و بەهۆیەوە لە خودای گەورە و پڕ لە جوانی و شکۆ نزیک ببینەوە.

لەم سۆنگەیەشەوە ئەم پەرتووکە هەوڵ دەدات چەند وێنەیەکی جوانی لە بواری ئاینینداریدا دەر بخات و چێژی جوانییەکانی بکات، لەگەڵ ڕیشەسازیکردنی چەمکە ئایینیەکان لە چوارچێوەی چەمکە ڕوون و پێوەرە دیاریکراوەکان لە بواری عقیدە، عیبادەت و ڕەفتاردا، بە ڕابەرایەتی قورئان و سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ).