«بۆ نۆ؟ (هونەری هاوسەرگیرییەکانی پێغەمبەر (ﷺ))»
نوسهر: پ. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
چاپ: یەکەم
لەم پەرتووکەدا نووسەر بە شێوازێکی زانستی و بەڵگەدار و، لە گۆشەنیگای جیاوازاوە هەوڵی داوە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە دەربارەی ژمارەی هاوسەرگیرییەکانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەوروژێنرێن. پەرتووکەکە وردەکاریی ژیاننامەی هاوسەرەکانی پێغەمبەری (ﷺ) لەخۆ نەگرتووە، بەڵکوو تەنیا باس لە حیکمەت و هۆکاری پشت ئەم هاوسەرگیرییە پیرۆزانە دەکات، هەروەها ئەم پرسیارەی: ئایا چێژ و دونیاویستی لە پشت ئەو هاوسەرگیرییانەوە بوون، یاخود زەرووریەتییەک وای خواستووە؟ زۆر پرسیاری تر لەو بارەیەوە بە پوختی و زانستی و بەڵگەدار، وەڵام دەداتەوە.
|